زیانە جەستەییەکانی خەمۆکی

سست بوونی گورچیلەکان : خەمۆکی هەم زیانی بۆ ئەو کەسانە هەیە کە نەخۆشیی گورچیلەیان هەیە و هەم ئەو کەسانەی کە گورچیلەیان تەندروستە. خەمۆکی خێرایی دەبەخشێت بە هاتنە دی ئەم جۆرە نەخۆشیە. هۆکارەکەشی بە ئەگەری زۆر زیادبوونی ئاستی پرۆتینە ورووژاوەکانی جەستەیە و ئەمەش پرۆسەی خۆ-بەرگریی جەستەی لێدەکەوێتەوە.

نەخۆشییەکانی گەدە-ریخۆڵە: مێشک پێوەندییەکی راستەوخۆی لەگەڵ بۆریی گەدە-ریخۆڵە هەیە. ئەم بۆریە بەنیسبەت هەستەکانی مرۆڤەوە هەستیارە. هەستەکان ئەم بۆریە تەنگ دەکەنەوە و ئەمەش دەتوانێ کەسەکە ئازاد بد ات. ئەو کەسانەی پێشتر ئەم کێشەیەیان بووە، ئەگەر تووشی خەمۆکی بن، کێشەکەیان قووڵتر دەبێتەوە.

شەکرە: خەمۆکی ئاستی هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ (کۆرتیزۆڵ) بەرز دەکاتەوە و ئەم هۆرمۆنە دەتوانێ لەسەر ئاستی شەکری خوێن و خۆڕاگریی ئانسۆلینیی جەستە شوێندانەر بێت. ئەم کاریگەرییە دوولایەنەیە و ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی لە تووشبووانی شەکرەدا زیاترە.

تەندروستیی دڵ رووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە: ئەو کەسانەی تووشی خەمۆکی بوون، تووشی زیادبوونی فشاری خوێنیش دەبن.فشاری خوێنیش رێگە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ خۆش دەکات. هۆرمۆنەکانی دڵەڕاوکێ کە پێشتر ئاماژەیان پێکرا، کاریگەری نەرێنیان لەسەر تەندروستیی دل هەیە.

ئێشی پشت: بێگومان ئێشی پشت هەمیشە پێوەندی بە خەمۆکییەوە نییە. زۆر دانیشتن و لاوازبوونی ماسولکەکانە کە هۆکارە بۆ ئێشی پشت. بەڵام خاڵی سەرەکی ئەوەیە کە خەمۆکی دەتوانێ ببێتە هۆی کۆمەلێک ئێشی درێژخایەن. هۆکارەکەشی لەوانەیە ئەو ورووژانە بێت کە لە وڵامی خەمۆکی لە جەستەدا دێتە دی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *