ئاگاداریەک لە پەروەردەی شارەزوورەوە بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان

ئاگاداری….
بۆ سەرجەم دەرچوانی خۆشەویست لە سنوری قەزای شارەزوور
بەڕێزان وەک ئاگادارن دەرچویەکی زۆری زانکۆ و پەیمانگاکان لە سنوری بەڕێوەبەرێتیمان هەیە و ساڵانی پێشوو فۆرمی بون بەوانەبێژیان وەرگرتوە و رێژەیەکی زۆریشە، لەو رێژەیەش نزیکەی (٣٠٠) وانەبێژێک دانراون و لە دەوامدان بەردەوام ،
بەو شێوازەش رێژەیەکی زۆری یەدەکمان هەر ماوە بۆ ئەوەی لە داهاتوو دابنرێن ، ئەمە جگە لەوەی ساڵی رابردوو وە ئێستاش بەردەوام ئەوانەی کە دانراون بەهۆی رێکخستنی میلاک و پەیوەندی مۆڵەتی دایکایەتی و هاتنەوەی مامۆستایانی میلاک لە پەروەردەکانی پێنجۆێن و سەیدسادق یەک یەک و دوو دوو لادەدرێن ، بۆیە تا ئەو لادراونە دانەنێینەوە کە مافی خۆیانە دابنرێنەوە و یەدەکەکان کاری لەسەر نەکەین ناتوانین فۆرمی هەموو بەشەکان دابەش بکەین تەنها ئەم بەشانەی خوارەوە نەبێت کە یەدەکمان نەماوە ئەویش تەنها بەمەرجێک کە دانیشتوی قەزای شارەزوور بن دەتوانن رۆژانی ( ١٥ و ١٦ و ١٧ ) ئەم مانگە سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرێتیمان بکەن بۆ وەرگرتنی فۆرمی بوون بەوانەبێژ،

ئینگلیزی تەنها پەروەردەی بنەرەت
هونەر تەنها پەروەردەی بنەرەت
باخچەی ساوایان
پەروەردەی تایبەت

مەرجە کە هاتن بۆ فۆرم پشتگیری دەرچونیان پێ بێت بە نمرەوە لەگەڵ کارتی زانیاری شارەزوور و کۆپیەکی کارتی نیشتیمانی یا تەسکەرە.

لەگەڵ رێزدا…
محمود حمەامین عبدالقادر
بەڕیوەبەری پەروەردەی شارەزوور

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *