نووسەری (ئایەتە شەیتانیەکان)بە ئامێری دەستکرد هەناسە دەدات

ڕۆژ ١٢ی ئاب کاتێک(سەلمان ڕوشدی) خەریکی پێشکەش کردنی بابەتێک بوو لە یەکێک لەهۆڵەکانی نیۆرک لەلایەن گەنجێکی ٢٤ساڵان بەناوی (هادی المطر)کە دانیشتوی کالیفۆرنیایە و بە ڕەگەز شیعەی لوبنانیە درایە بەر چەقۆ و بریندار بوو ، لە ئاکامی پەلامارەکەدا چەقۆ بەر ملی و سکی کەوتوە و بەپەلە بە هەلیکۆپتەر گەیەنرایە نەخۆشخانە.
(اندرو ویلی )بەرپرسی کارەکانی ئەو نووسەرە ڕای گەیاند بەهۆی ئەو پەلامارەوە (سەلمان ڕوشدی) لەئێستادا چاوێکی لەدەستداوەو ناتوانێ قسە بکات و بە ئامێری دەستکرد هەناسە دەدات و تەندروستی ناجێگیرە.
(سەلمان ڕوشدی)ساڵی ١٩٨٨ڕۆمانێکی بەناوی (ئایەتە شەیتانیەکان)بڵاو کردەوە کەتیایدا سووکایەتی بە بەپیرۆزیەکانی ئایینی ئیسلام دەکات.

دوابەدوای ئەوە ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران (خومەینی) فەتوای کوشتنی بۆ دەر کرد و لەو کاتەوە حکومەتی بەریتانی خستیە ژێر چاو دێری و پاراستنی خۆیەوە..
(سەلمان ڕوشدی) ناوی تەواوی سەلمان ئەحمەد ڕوشدیە و ساڵی ١٩٤٧ لە دایک بووە و ئێستا تەمەنی ٧٥ساڵە .
نووسینی : علی ئەحمەد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *