ئایا ئۆتۆمبێلی “مەلیکە” تۆمار دەکرێت؟

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر روونکردنەوە لەسەر تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی جۆری “مەلیکە” دەدات و دەڵێت، بەو پێیەی ئەو ئۆتۆمبێلە سوکانی لە راستەوە بۆ چەپ گۆڕدراوە، هیچ بڕیارێکی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا، ئۆتۆمبێلەکانی جۆری “مەلیکە” ناگرنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو:” ئەگەر لە داهاتوودا بڕیار بۆ تۆمارکردنی هەموو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەربچێت، رەنگە ئۆتۆمبێلی مەلیکە تاکە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بێت، کە بڕیارەکە نەیگرێتەوە، چونکە بەپێی یاسایی کارپێکراوی هاتوچۆی عێراقی، ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتایی سوکان گۆڕدراو تۆمارناکرێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *