‌هۆكارەكانی ڕوتانەوەی قژ

ڕوتانەوەی قژ یەكێكە لەو گرفتانەی هەندێك كەس بەدەستیەوە دەناڵێنن ،جگەلەوەی بۆهێڵەكان بەرپرسە بۆگواستنەوەی كەچەڵی و ڕوتانەوەی قژ ،بەڵام كۆمەڵێك هۆكاری دیكەش هەیە كە دەبنە هۆی ڕوتانەوەی قژ .

1-وەرزشكردن بەڕادەی زیاد لەپێویست هۆكار دەبێت بۆ ڕوتانەوەی قژ و هۆكار دەبێت بۆ وەستانی گەشەی تاڵەكانی قژ ،بۆ ئەوەش پێویستە بەبڕێكی مامناوەند وەرزش بكرێت و زیادە ڕەوی نەكرێت.

2-پرۆتینی ناو گۆشتی سور بەڕێژەی مامناوەند پێویستە بۆ جەستە بەڵام زیادە ڕەوی كردن لەخواردنی گۆشتی سووردا هۆكار دەبێت بۆ دروستبونی ئازاری گەدە و نەرمبونی نینۆكەكان و ڕوتانەوەی قژ.

3-كەمی ڕێژەی ڤیتامینەكان لەجەستەدا هۆكارە بۆ ڕوتانەوەی قژ،ڕۆژانە مرۆڤ پێویستی بە( 3500 میلیگرام ئۆمیگا سێ و 400 مایكرۆگرام ترشی فۆلیك و 90 میلیگرام ڤیتامین سی و 1200 میلیگرام كالسیۆم و 8میلیگرام زینك )هەیە.

4-كاتێك قژ شێدار بێت و تەڕ بێت باشتر وایە دانەهێنرێت چونكە داهێنانی قژ لەم بارەدا هۆكار دەبێت بۆ لاواز بونی تاڵەكانی قژ و هەڵوەرینی قژ.

5-توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە جگەرە كێشان هۆكارێكی دیكەیە بۆ ڕوتانەوەی قژ ،چونكە جگەرەكێشان هۆكار دەبێت  بۆ كەمبونەوەی گەیشتنی خوێن بە تاڵەكانی قژ.

6-ڕێجیم كردنی بەردەوام هۆكار دەبێت بۆ كەمبونەوەی ڕێژەی خوێی و ترشە ئەمینیەكانی ناو جەستە ئەمەش هۆكارە بۆ هەڵوەرینی قژ.

7-نەشۆردنی قژ و مانەوەی ئارەق و چەوری بەپێستی سەرەوە بۆ ماوەیەكی درێژ هۆكارە بۆ وشكبونەوەی تاڵەكانی قژ و هەڵوەرینی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *