پێشبینی نوێ بۆ کەشوهەوا، شەپۆلێکی گەرمای شێدار روودەکاتە ناوچەکە

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:” لە ئەنجامی زیادبوونەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی وەرزی هیندی لەسەر ناوچەکەمان و کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و هێنانی بڕێک شێ لە رۆژانی داهاتوودا بەتایبەت لە رۆژی سێشەممە ٢ی ٨ تاوەکو ٦ی ٨، گەرمایەکی بە تین ناوچەکانمان دەگرێتەوە بە گشتی”.

ئاماژەی بەوەشکرد:” بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی لەنێوان ٤٣ بۆ ٤٤ پلە جێگیر دەبێت، لە هەولێر لە نێوان ٤٦ بۆ ٤٧ پلە دەبێت، لە دهۆک لەنێوان ٤٤ بۆ ٤٥، لە کەرکوک لەنێوان ٤٧ بۆ ٤٨، لە هەڵەبجە لەنێوان ٤٤ بۆ ٤٥ و لە هەندێک ناوچەی باشووری سنووری هەرێمیش پلەکانی گەرما دەگەنە ٥٠ پلەی سیلیزی”.

باسیلەوەشکرد:” ئەگەریش هەیە لە هەندێک ناوچەی باشووری سنوورەکەدا پلەکانی گەرما ٥٠ پلە تێبپەڕێنن، کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە لە رۆژی ٦ی ئاب، کەمێک کەمدەبێتەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێک و دوابەدوای ئەوەش ئەگەر هەیە شەپۆلێکی دیکەی بە تینی گەرما ناوچەکە بگرێتەوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *