منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵی قەزای شارەزوور بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبیلەوە گیانی لەدەستدا .

ناوەندی هەواڵ – علی ئەحمەد

ئێوارەی دوێنی ٢٠٢٢/٧/٣٠ لە قەزای شارەزوور ئۆتۆمبیلێک لە یەکێک لە شەقامە سەرەکیەکانی ناو سەنتەری قەزاکە لە منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵ دەدات بەناوی ( دینا زانا عمر ) دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا .

لە ساتی ناشتنی تەرمی ( دینا )دا لە گۆڕستانی زەڕایەن کەس و کاری لە شۆفێرەکە خۆشبوون , باسیان لەوە کرد تەنها لەبەر خاتری خودا و پێغمبەر ئەم کارە دەکەن  .

شایەنی باسە لە ماوەی یەک مانگدا ئەمە دووەم ڕووداوە کە دوو منداڵ بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبیلەوە لە قەزای شارەزوور گیانیان لە دەستدا ، کەس و کاری هەردوولاش لە شۆفێرەکان خۆشبوون .

ئەمڕۆ لە مزگەوتی شێج مەعروفی نێرگزەجاڕ ( مزگەوتی شێخ جەمال ) لە قەزای شارەزوور پرسەی ( دینا زانا ) بەڕێوەدەچێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *