Untitled Post


مەرگی سروشت لە چاوی کامێرای ڕاوچییەکانەوە.

لەقەزای شارەزوور و بەشێوەی وێنەو ڤیدۆ مەرگی سروشت لەچاوی کامێرای ڕاوچیەکانەوە نمایشکرا، تێدا داواکرا لەڕاوچیەکان کرا واز لەکوشتن و بریندارکردنی ئاژەڵە کێوییەکان بێنن.

مەریوان تۆفیق ، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و ھونەری شارەزور لەلێدوانێکدا بە”شارەزوورنیوز”ی ڕاگەیاند”: ئەمڕۆ لەبەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و ھونەری شارەزور ڕێکخراوی سروشتی کوردستان چالاکیەکی وێنەو ڤیدۆییان نمایشکرد لەژێر ناوی (مەرگی سروشت لەچاوی کامێرای ڕاوچیەکانەوە)
وتیشی: وێنەو ڤیدۆکان، گرتن ، کوشتن، ھەروەھا بریندارکردنی ئاژەڵەکانی تێدا بوو، کەلەلایەن ڕاوچیەکانەوە گیرابوون لەناوچە جیاوازەکانی کوردستانەوە.

وتیشی:ھیوادارین ئەمجۆرە چالاکیانە لەناوچە جیاوازەکانی کوردستانەوە ھەبێت،بەمەبەستی  وشیارکردنەوەی ھاوڵاتیان بەرامبەر بەژینگەو سروشت، چونکە ژینگەی کوردستان ھەژارە بەرامبەر بەئاژەڵانی کێوی ئەو ژمارەیەشی ھەیە ڕەنگە بەرەو لەناوچون بچێت.

لای خۆشیەوە حەمدیە ئەحمەد بەرپرسی گروپی دۆستانی سروشت لەشارەزور لەلێدوانێکدا بۆ “شارەزوور نیوز”وتی”:ئامانجمان لەنمایشکردنی ڤیدۆکان وشیارکردنەوەی ھاوڵاتیانە لە ڕوی یاسایی و مرۆڤایەتیەوە، بۆ ئەوەی واز لەکوشتن و بریندارکردنی ئاژەڵەکێویەکان بێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *