شارەزوور، ڕێکخراوێک جلوبەرگی جەژن بۆ گەنجان دابین دەکات.

بەبۆنەی نزیك بونەوەی جەژنی قوربانەوە، هاوکات یادی  پێنج ساڵەی ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی تەژنە بەھاوكاری پۆشاكی ستار ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە ٢١/٨/٢٠١٧پۆشاكی بۆ 100 سەد گەنجی كەم دەرامەتی شارەكە دابین كرد.

محمد کەریم، لێپرسراوی ڕێکخراوی تەژنە لە لێدوانێکیدا بۆ “شارەزوور نیوز” ڕایگەیاند، “لە درێژەی کاروچالاکیەکانی تایبەت بەیادی پێنج ساڵەی ڕێکخراوەکەمان و بەسپۆنسەری پۆشاکی ستار توانیمان خـۆبەخشانە جل وبەرگی 100گەنج ئامادەکەین و دابەشی کەین بەسەرگەنجانی شارەزووردا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانج لەم کارە خۆبەخشانەش پڕکرودنەوەی بەشێک لەو پێداویستانەی گەنجانە کە بەهۆی ئەو قەیرانە دارایییەی کە بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە”.
ئاماژەی بەوەشدا، “ئێمە وەک ڕێخراوی تەژنە لەبەرنامەماندایە ئەم کارە خۆبەخشانە بەردەوام بێت و لایەنی کەم مانگی جارێک خۆبەخشانە خزمەت بە قەزاکەمان بکەین ، هیوادارم ئەو لایەن و هاوڵاتیانەی لایەنی دارایان باشە هاوشێوەی کاک ستار کار بکەن بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی زیاتر سوود مەند بن لەو کارە خێرخوازییە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *