شارەزوور هەڵمەتێک دەست پێدەکات سەرجەم گوند و ناحییەکانیش دەگرێتەوە.

وەزارەتی دارایی وئابوری هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ھەڵمەتی دەرمانڕشتن
لە دژی مێروی زیان بەخش لەسنوری قەزای شارزوور بۆ ماوەی پێنج مانگ.

بە ھاوکاری و ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و وەزارەتی تەندروستی
بۆ ئەنجامدانی ھەڵمەتی دەرمانڕشتن بۆ ماوەی ٧ مانگ، بەلام دواجار وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، تەنها ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی ھەڵمەتی دەرمانڕشتن لە دژی مێروی زیان بەخش و ڕێگری کردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی مەلاریا لەسنوری قەزای شارزوور بۆ ماوەی ٥ پێنج مانگ.

ھەڵمەتەکە ناحیەی واماوا و گوندەکانی سەر بە قەزاکەش  دەگرێتەوە.

بڕیارە دوایی ڕێکارەکان وئامادەکردنی تیمەکان ھەڵمەتەکە لە کاتێکی نزیک دەس پێ بکات.

ئەم ھەڵمەتە پلانێکی ساڵانەیە بۆ ڕێگری کردنەوە لە نەخۆشی مەلاریا و نەخۆشی یەگوازراوەکان
سنوری شارەزووریش دەورەدراوە بەناوچەی خۆڵ و خاشاک وزەلکاو ئاوی وەستا و مەترسی گەشەکردنی مێروی زیان بەخش لەناوچەکە دەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *