خولێکی بێ بەرامبەر لە شارەزوور دەکرێتەوە.

بۆ یەکەمین جارە لە قەزای شارەزوور خولێکی تایبەت بە چنین لە لایەن بەرێوەبەرێتی رۆشنبیری و ھونەری شارەزوورەوە دەکرێتەوە.



مەریوان تۆفیق ، بەڕێوبەری ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور لە لێدوانێکیدا بۆ (شارەوور نیوز) ڕایگەیاند ،”ئامانجی سەرەکی لەکردنەوەی ئەم خولە ، فێرکردنی ژمارەیەک لە خانمانی سنورەکەیە ، بە پیشەیەکی دەستی کە ئەمجۆرە لەپیشە لەھەموو دنیادا بایەخ و گرنگی و تایبەتمەندی خۆی ھەیە “.

وتیشی ،”خانمان لە ئەمجۆرە خولانە دەتوانن لەرێگەی ئەم پیشە دەستیەوە ببن بەخاوەنی داھاتێکی تایبەت بە خۆیان و بەرھەمی کارەکانیان کەچنینە لەبازارەکان و پێشەنگەکاندا بفرۆشن “.

ئاماژەی بەوەش کرد ،”ئێمە ھەوڵەدەین لەرێگەی کەسانی خۆبەخشەوە بایەخ بەم جۆرە خولانە ، بدەین و دوای تەواوبونی خولەکان بەرھەمەکانیان لەپیشەنگەیەکدا بۆ نمایشبکەین “.

ئاماژەی بەوەشدا ،”دوای جەژنی قوربان لە ڕێگەی ئەکاونتی فەڕمی بەڕێوبەرێتییەکامان کاتی دەستپێکردنەکەی بڵاو دەکەینەوە “.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *