تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم هیچ پلانێكی بۆ باشتركردنی بژێوی خه‌ڵك ئاشكرا نه‌كردووه، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌دوای ریفراندۆم دۆخی خه‌ڵك خراپتر ده‌بێت و حكومه‌تیش توانای دابینكردنی نیوه موچه‌و چاره‌كه موچه‌كه‌شی نامێنێت.
عه‌لی حه‌مه ساڵح جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری به SNNی راگه‌یاند: تائێستا هیچ به‌رچاوروونییه‌ك نییه كه ریفراندۆم ده‌كرێت یان نا، به‌پێی زۆربه‌ی ئاماژه‌كان ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بكرێت ریسكێكی گه‌وره به‌ژیانی هاووڵاتیانه‌وه ده‌كرێت.
وتیشی: “به‌دیدی من له‌دوای ریفراندۆم دۆخی خه‌ڵك به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، چونكه تائێستا ده‌رمان و به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتیان و موچه‌ی چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراقه، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه بكهونهسهر ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم، قه‌یرانه‌كه قوڵتر ده‌بێته‌وه”.
به‌وته‌ی عه‌لی حه‌مه ساڵح، “حكومه‌تی عیراقی له‌ڕێگه‌ی حه‌شدی شهعبییهوهو به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران، چاوی له‌وه‌یه ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوكدا بگرێت، ئه‌وكاته حكومه‌تی هه‌رێم توانای دابینكردنی نیوه موچه‌و چاره‌كه موچه‌كه‌شی نامێنێت، خۆئه‌گه‌ر توركیاش ئاسته‌نگ دروست بكات، ئه‌وكاته پێدانی موچه هه‌ر نامێنێت”.
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستكاریكردنی موچه، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ده‌ڵێت: “هیچ بڕیار‌و پلان و روئیایه‌ك نییه بۆ ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرێت ناڕاستن و وردبین نییه”.
راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا نرخی نه‌وت تاڕاده‌یه‌ك نرخێكی باشه، ئه‌گه‌ر ریفراندۆم نه‌كرێت و پلانێكی روون هه‌بێت و سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كانیش دروست بكرێت و په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه، ده‌توانرێت زۆر به‌باشی ده‌ستكاری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت.