بۆچی لە کاتی وێنە گرتندا هەندێک جار ناوچاومان سور دەبێت!


 زۆركات وێنه‌مان گرتووه‌و دواتر بینیومانه‌ كه‌ ناوچاومان 
سوور بووه‌، ده‌زانن ئه‌وه‌ بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌؟
ئه‌و حاَڵه‌ته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تیشكی فلاشی كامێرا زۆر زۆر خێرایه‌، خێراتر له‌وه‌ی ئێمه‌ بتوانین پێڵوی چاوه‌كانمان دابخه‌ین به‌تایبه‌تی كاتێك كامێراكه‌ نزیك بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر تیشك له‌نێوان پێڵوه‌كانی چاوه‌وه‌ ده‌رده‌چێت‌و دواتر له‌سه‌ر چاو ڕه‌نگده‌داته‌وه‌و كامێراكه‌ش وێنه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و تیشكه‌ ده‌گرێت.
به‌لام هۆكاری ڕه‌نگی سووری چاو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوو ڕه‌گه‌ز:
ڕه‌گه‌زی یه‌كه‌م: ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تیشكه‌كه‌ له‌رێگه‌ی ئه‌و خوێنه‌ی ده‌كه‌وێته‌ پشت چاوه‌وه‌، چاویش ئه‌و شه‌پۆله‌ كورتانه‌ هه‌ڵده‌مژێت‌و دواجار به‌شه‌پۆلی درێژ ده‌یداته‌وه‌.
ڕه‌گه‌زی دووه‌میش جیاوازییه‌ له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر، ئه‌مه‌ش واده‌كات ڕه‌نگی سووری چاو له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی تر جیاواز بێت. 
سەرچاوە باخچە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *