ئامۆژگاری بۆ خوێندکاران لە وەرزی هاویندا

لەماوەی خوێندندا خوێندکارەکان ئەرکی زۆریان لەسەرە ، ئەو ئەرکەش لەلایەن مامۆستاکانیانەوە پێیان دەدرێت و دەبێت جێبەجێی بکەن ، بۆ ئەوەی تەواوی ئەو زانیاریانەی کەلای مامۆستایە بەشێوەیەکی باش بگات بە خوێندکار ، بەهۆی بونی ئەو ئەرکە زۆرەی کە لە ماوەی خوێندندا لەسەر شانی خوێندکارە ، وادەکات کە کاتێکی زۆریان نەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزان یان لەگەڵ هاوڕێکانیان بەسەری ببەن یاخود بەدوا حەز و ئارەزووەکانیان بکەون، پاش ئەوەی خوێندکار ئەو ماوە زۆرەی کە لە خوێندن بەسەری دەبەن ، پێویستیان بە پشووە تا مێشکیان ئارام بێتەوە و کاتێکی ئارام لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکانیان بەسەر ببەن یاخود گەشە بە خۆیان و خولیاکانیان بدەن لەم ماوەیەدا

بۆئەوەی خوێندکار لەم ماوەیەدا کاتەکانی بە فیڕۆ نەچێت پێویستە ئەم خاڵانە جێبەجێ بکات تا زیاتر گەشە بە خۆیان و خولیاو حەزو ئارەزووە کانیان بدەن

١- هەوڵ بدەن کتێب بخوێننەوە بەتایبەت کتێبی پەروەردەی

٢- بەژداری بکەن لە خولی هاوینە بۆ فێربوونی زمان

٣- سەیرکردنی فیلم، کەلەگەڵ تەمەنیاندا بگونجێ

٤- بەژداری کردنی خولی وەرزشی وەک مەلەوانی ، کۆنفۆ ، کاراتی ….هتد

٥- گەشتکردن و گەڕان بۆ ئەوەی زیاتر مێشکیان فراوان بێت بەتایبەت بۆ شوێنە مێژوویەکان و مۆزەخانە و ئەشکەوتەکان

جێبەجێ کردنی ئەم خاڵانە وا لە خوێندکار دەکەن لە پشووی هاوینیشدا کاتەکانیان بەفیڕۆ نەچێت و کاتە بەتاڵەکانیان بەشتی بەسودەوە بەسەر ببەن وسود لە پشووی هاوین وەرگرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *