تونی بابا و ئاوی ئاموون

تونی بابا و ئاوی ئاموون ئەم گوزارەیە بۆ سەرتیاچوون و نەگەڕانەوەیە.

ئاوی ئاموون :- كەوتووەتە نێوان توركمانستان و خۆراسانەوە.

توونی باب :- كەوتووەتە دەربەندیخان، یانیش دەوترێت توونی بابا عەمرە، دەكەوێتە باشووری شارۆچكەی دەربەندیخان /66كم باشووری سلێمانی/‌، لە نێوان گوندی پونگڵە و پساكان.

توونێلێكی درێژی پێچاوپێچی فرەلقە، كە پێشهاته ‌سروشتییەكان، ئەو بارە جیۆلۆجییەیان بۆی نەخشاندووە، چەندان سەرچاوەی ئاو و تاڤگە و تەنانەت شوێنەواری شارستانیەتی دێرینی تێدایە،ماوەی چەند ساڵێکە گەشتیاران ڕوو لە توونی بابا ئەکەن بەمەستی بینینی ئەم هەڵکەوتە جوگرافییە جوانە، بەهیوام شاراوانی دەربەندیخان لەوحەیەک دانێ لە پێش چوونە ناو دەربەنی توونەکە و ئەم چەند خاڵەی لەسەر بنووسێت

١.لەکاتی باران یان کەش و هەوا لە بار نەبوو مەترسیدارە.

٢.لە کاتی بەر بوونەوەی بەرد خێراخۆتان پەنا بدەن لە بن ڕەمەن و لا تەنیشتی دەربەندەکان.

٣.لە کاتی خۆ پەنادان لە مەترسی بەرد کەمێک چاوەڕێ بکەن چوونکە بەر بوونەوەی هەر بەردێک چەندان بەردی کە لەگەڵ خۆی ئەهێنێ.

٤.دار و پێویستی لەگەڵ خۆت ببە چونکە هیچ شتێکت دەست ناکەوێت.

٥.لە کاتی وون بوون یان دابڕان لە هاوڕێکانت بەردەوام بەرەو خوار بگەڕێوە،چونکە هیچ ڕێگایەکی ترت نییە بۆ دەرچوون .

ئەمە بەشی سەرەوەی توونە ،بەداخەوە هەنێ مەترسی وەهمی دروست کراوە بۆ توون و مەترسییە ڕاستییەکان نەزانراوە .

ئامادەکردنی : ئارەزوو کەریم

سەرچاوە: هاکار ابوبکر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *