پاسکیلەکەی شارەزوور

بیرۆکەی ئەم کارە لە لایەن ( مەریوان تۆفیق ) بەڕێوەبەری ناوەندی وەرزش و لاوانی شارەزوورەوە گەڵاڵەکراوە …
تێچوی کارەکە لە لایەن ناوەندی ناو براوەوە دابین کراوە

مادەی بەکار ھاتوو ( ئاسنی گەڵبەنایز ) ە
کێشی پاسکیلەکە 150 کغم
لە ماوەی ١٥ رۆژدا بە بەردەوامی کاری تیا کراوە ئامانج لە دروستکردنی پەیکەری پاسکیلەکە بە کەلتورکردنی پاسکیلسواری لە ناوچەکەو ھەموو کوردستان, پاک ڕاگرتنی ژینگە گرنگیدان بە بەکارھێنانی پاسکیل بۆ کروباری ڕۆژانە.

ئەم قەزایە لە رووی جوگرافیەوە زۆر لە بارە بۆ بەکار ھێنان و لێخورینی پاسکیل ھەروەھا بە ڕێژەیەکی بەرچاو پاسکیل لە لایەن مندالان و گەنجان و بەتەمەنەکان و ئافرەتانەوە بەکار دەھێنرێت … ئەوەی جیگەی سەرنجە لەم قەزایەدا ڕێژەیەکی زۆر گەنج پاسکیل بەکار دەھێنێت
دانانی ئەم پەیکەرە لە سەنتەری قەزای شارەزوور دەگەڕێتەوە بۆ لەباری و فراوانی شەقامەکان گونجاوی بۆ بەکارھێنانی پاسکیل
پەیکەرساز عمرجمیل ھەستاوە بە دروستکردنی پاسکیلەکە درێژی پاسکیلەکە ٤٧٥ سم
پانی ٣٣٠سم 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *