ڕێزلێنان واقیع یان ڕۆتین ؟

ڕۆژانە لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە یان لەپەیچی سۆشیال میدیاوە ئەیبینین وە یان ئەیخوێنینەوە یان ئەیبیسین کەفڵان و فڵان لەپای ئەو خزمەتە زۆرەی کردویانە پاداشت ئەکرێن و مەدالیایی ڕێز لێنانیان پێ ئەدرێ.
دەچیتە هەر دام و دەزگایەکی حکومی یا حیزبی لێپرسراو ئەوەندە کارتی ڕێزلێنانی داناوە لە بەردەم مێز و سەرمێزی پڕ کردووە، جاری واش هەیە لایەکی دیواری ژورەکەیشی پێ داپۆشیوە، لەسەر کارتی ڕێزلێنانەکە نوسراوە ” لەپای ئەو هەموە خزمەتە زۆرە کردوتەو دڵسۆزی بۆ کارەکەت پاداشتت دەکەین” ئەگەر بەڕێز لێنان بوایە ئەبوایە ئەم هەرێمە بچوکترین کێشەی خزمەتگوزاری و ئەستەمەکانی ژیانی نەبوایە.
کارێکی باشە کارمەندی دڵسۆز و بەڕێوەبەری سەرکەوتوو خەڵات و ڕێز لێنانی بۆ بکرێ هەتا وەکو زیاتر هان بدرێن بۆ خزمەت کردن و کەسانی تریش چاوی لێبکەن، بەڵام ئەبێت ڕێزلێنانیش مەرجی خۆی هەبێ .
دەبێت لێژنەیەکی پسپۆر دور لەئینتیمای حیزبی خزمایەتی و بەرژەوەندی، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو کەسە یان فەرمانگەیە یان ڕێکرخراوە بکرێ ، کارو چالاکیەنی بەداتا و دڵسۆزی بۆ ئیشەکەی بخاتەڕوو، خزمەتەکانی بەهەند وەر بگیرێ و بەوردی دیراسە بکرێ دوای ئەوە خەڵات بکرێ. ئەبێت خەڵات و ڕێز لێنیان لەژێر چاوەدێری حکومەت یان ڕێکخراو یان لایەنێکی باوەڕ پێکراوی دیاری کراودا بێت.
نووسینی : علی عبدالقادر عازەبانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *