ئێمە ماوەیەکە بە زاراوەی چاکسازی ئاشنا بووین و زۆرترین کات بەرگوێمان دەکەوێت و زۆرینەی سیاسی و دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە حۆیانی پێ بادەدەن و بەردوام وەک کاڵایەکی بەنرخ پێمان دەفرۆشنەوە.
تائێرە کۆتا نیە، زاراوەی چاکسازی ئەکەر لەعەمەلدا جێ بەجێبکرێت زۆر نۆرماڵە و هەموومان دەست خۆشی لەبکەرانی دەکەین، وەلێ دەبێت ڕاستگۆیانە بین و خۆمان لانەدەین لەو پرۆسەیە.
پرۆسەی بەئەنجام گەیاندنی چاکسازی نەفەسی درێژ و جەرائەت و بڕیاری بوێرانە دەوێت، زۆر لە کۆلکە بەرپرس دەبینم کاتێک لەسێکتەرێک کاردەکرێت بۆ ئەوەی چاکسازی بکرێت چونکە بونیادی وادروست بووە ترسنۆک و جەبانە خۆی لادەدات یاخود خۆی وەک بێدەسەڵاتێک دەناسێنێت و کارەکە دەخاتە ئەستۆی کەسێکی دیکە ،کە بەبڕوای من دەبێت یەکەم هەنگاو لەهەر دام و دەزگایەک یاخود سێکتەرێک ئەم کارە ئەنجام دەدرێت سەرەتا بەرپرسی ترسنۆک بەم پرۆسەیە لاببرێت ، خەڵکانی دڵسۆز لەبەدیلی دابنرێت.
ڕۆژگارێکە زۆر تینوین بە پاککردنەوەی سێکتەرو دام و دەزگا فەرمیەکان بۆ ئەوەی چیدیکە خەڵکانی مشەخۆرو بار بەسەر کەسانی دیکە ، لاببرێن و وەک عەرەب وتەنی رجل مناسب فی مکان مناسب دابنرێت.
نابێت ئێمە قەڵس بین بەم پرۆسەیە ، میللەتانی دونیان عەیامێکە ئەم نەهجەیان تێپەڕاندووە و خۆش گوزەرانیان بۆ هاونیشتیمانیەکانیان هێناوە ،ئێمە زۆر دوا کەوتوین،دەبێت لەم پەڕی چەپ تائەوپەڕی ڕاست پشتگیرو پشت و پەنابین بۆنەهێشتنی بودەڵ و تەمبەڵ و خەڵکانی هیچ لەبارنەبوو، سەرفراز بن ئەوکەسانەی لەهەر کوچەیەک یاخود بەشێکی بچوکی ئەم کۆمەڵگایە کاردەکات بۆ بنەبڕکردنی فەسادی ئیداری و گەندەڵی و بەئەنجام گەیاندنی چاکسازی ڕاستەقینە.
کامەران کەریم- ڕۆژنامەنوس