پارکی سەرەکی شار لە قەزای شارەزوور ژمارەیـەکی زۆر گڵـۆپی تێـــدایە بەڵام تەنها بەشێکی زۆر کەمیان ئیش دەکەن لەبەر ئەوەی لەلایەن بەشێک له هاوڵاتیانەوە شــکــێــنـــراون

کاتێک خۆپیشاندان ئەنجام ئەدرێت بۆ بەدەستهێنانی چەند ئامانجێکە و چارەسەرکردنی چەند کێشەیەک لەوانە کێشەی – کــەمــی پـێـدانــی کارەبا،

  • مووچە،نەبوونی هەلی کار
  • دانەمەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان … هتد

یەکـێـکـی تر لە داواکارییەکان دروســتکردنی شوێـنـێـکە بۆ هاوڵاتیان بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش بەتایبەت بــۆ چـیـنـی گـەنـجـان وەک دروسـتکـرنـی باخـچــە و پــارک
بەڵام کاتێک دەسـتدەکرێت بە دروسـت کردنی باخچـەیەک و تەواو کردنی دەبیـنین لەلایـەن هاوڵاتـیانەوە سـیـمای جـوانی ئـــەو شـــوێــنـــە دەشــێــوێـــنـــن !!

“بۆ نمونە شکاندنی دارەکان و فڕێدانی پاشماوەی خواردن و خواردنـەوەکانیـان و تێکدانی شـوێنی دەنیـشـتن و شـکاندنی گڵــۆپــێ ناو باخــچــەکە ، شـــکانــدنــی یاریــیــەکان ……

پارکی سەرەکی شار لە قەزای شارەزوور ژمـــارەیـــەکی زۆر گـــڵـــۆپـــی تێـــدایە بەڵام تەنها بەشێکی زۆر کەمیان ئیش دەکەن لەبەر ئەوەی لەلایـــەن بەشـــێک له هاوڵاتـــیـــانەوە شــکــێــنـــراون !

ئەمـەش وایکـرووە تەنها دەتوانن بە ڕۆژ سەردانی
ئەو شـوێـنـە بکەن لەبەر ئــەوەی بەشــێــکی زۆری ڕوناکـکــەرەوەکان شــکــێــنــراون
لێـرەدا ناتـوانـیـن گلەیـی لە حـکومـەت بکـەیـن چونـکە تەنها ئەوەندە لەسەرە بتوانێت ئەو شتانەی پێویستە بۆ باخـچەکە دابینی بکات،پاراستـنی شوێـنەکە لە ئەستـۆی هـاوڵاتـیاندایە

ئەگەر بێت و هـەمـوومان هاوکاربـیـن لە پاراسـتـنی شـوێـنە گشـتیـیـەکان و وەک مـوڵـکی خـۆمـان سـەیـری بـکـەین ئەم دیاردەیــە نامـێـنـێت، چونـکـە دواجـار ئــەوە بـۆ خــزمەتــی هەموومان دروستکراوە و بێ جیاوازی دەتوانین سوودی لێ بـبـینـین و ڕێگـربـیـن لەبەرامبـەر ئەو کـەسانەی دەیانـەوێـت جـوانی ئـەو شـوێـنە تێـکـبدەن پێـویـستـە لەسـەر هەمـووان پارێـــزگـــاری لـــێ بـــکـــەیـــن.

نوسینی ڕێبین ئەحمەد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *