ڕۆڵی ژینگە لە پەروەردەی منداڵ

هەنگاو بە هەنگاو لە ساڵی نوێی خوێندن و دەستپێکی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە ناوەندەکانی خوێندن نزیک دەبینەوە،خۆ ئامادەکردن و ئامادە کاری، پلان و نە خشە سازی بۆ ئەو پرۆسە گەورەیە پێویستییەکی هەنووکەیی و بەردەوام و ئا نییە، هەر خۆ ساز دان و تەیارکردنێکی پەروەردەیی و مەعریفی پەیوەستە بە ژینگەی مرۆڤەوە، لەبەر ئەوە پێویستە لە مەهام و گرنگی ژینگە تێبگەین.
ژینگە ئەو ناوەندە سروشتی و کۆمەڵایەتییە کە مرۆڤ تێیدا لە دایک دەبێت، هەڵسوکەوت لەگەڵ دەوروبەریدا دەکات.
جۆن واتسن کە یەکێکە لە زاناکان لە بواری دەروونناسی، دامەزرێنەری قوتابخانەی ڕەفتاری یە، لەبارەی ڕۆڵی ژینگەوە دەڵێت :
پێنج منداڵی ساغ و سەلامەتم بدەنێ ، پەروەردەیان دەکەم، دەتوانم چیم لێیان بوێت دروست بکەم، یەکێکت بۆ بکەمە پزیشک، یەکێکی تر هونەرمەند، ئەوانی تر بازرگان و دزو دەروەزەکەر!
ئاشکرایە ژینگەی سروشتیمان لەڕووی خاک و ئاوە هەوا و دیمەنی جوان و سروشتی کوردستان لە هیچی کەم نییە و خودا پێدراوین، بەڵام گرفت لە ژینگەی کۆمەڵایەتی و خێزانیماندایە، سەرنج بدەن:
فەراهەمکردنی ئینتەرنێتی بێسنوور،گرنگی نەدان بە پەروەردەی منداڵ، دانیشتنی بەر دەر گای دایکان وەک (نۆرینگەی شەوانە بە ڕۆژانەی لێهاتووە)، پاڵ لێدانەوەی باوکان لە کافتریا و چای خانە کان، نەبوونی هیچ پلان و ڕەچەتە و ڕێکاری یەک بۆ پەروەردە و بە ئامانج گەیاندنی منداڵ،
بەردەوامیمان لەسەر دەیان خووی نابەجێ ڕۆڵی گەورەیان لە وێرانکردنی پەروەردەو توانا وزەی منداڵەکانمان هەیە، جۆن واتسن وتە بەناو بانگەکەی خۆی بۆ بەجێهێشتووین ئێمەش بەم ژینگە کۆمەڵایەتییە نادروستەی کە هەمانە دەمانەوێت منداڵەکانمان بەرەو کوێ بەرین ؟ ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە ژینگەیەکی دروست بۆ پەروەردەی منداڵەکانمان فەراهەم بکەین

کامل ئەحمەد تاوگۆزی / توێژەر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *