قەزای شارەزوور ، مێزگردێک بە ناونیشانی ” بارودۆخی هەرێمی کوردستان لە بەردەم نەبوونی گوتار و پڕۆژەی سیاسی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنەکان ” بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای شارەزوور دەزگای میدیایی شارەزوورنیوز و دەزگای ستاندەر هەستان بە ڕێکخستنی مێزگردێک بە ناونیشانی ” بارودۆخی هەرێمی کوردستان لە بەردەم نەبوونی گوتار و پڕۆژەی سیاسی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنەکان ” .
بەشداربووەکانی مێزگردەکە بریتیبوون لە
١- د.ڕەعد رفعە لە دەزگای ستاندەر دەستپێک بە ناونیشانی هەڵسەنگاندنێک بۆ پڕۆژەی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان .
٢-دارا سێکانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو .
٣-ابو کاروان حزبی شیوعی کوردستان بە ناونیشانی پڕۆژە و تێڕوانینی حزبی شیوعی کوردستان بۆ یەکخستنی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان چۆنە و چیە ؟
٤- مامۆستا بەدەل بەرواری چالاکوانی مەدەنی و چاودێری سیاسی کاریگەری ئۆپۆزسیۆن لەسەر دەسەڵات .
٥- علی حەمەساڵح پەرلەمانتار بە ناونیشانی مەترسی ئۆپۆزسیۆنی کارا لە سیستەمی سیاسیدا ، چۆنیەتی دروستکردنی کۆدەنگی لە نێوان لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکاندا
٦- سەلیم کۆی دامەزرێمەری ژیانەوەی نیشتیمان بە ناونیشانی ڕۆڵیڤئۆپۆزسیۆن لە پشتیوانی شەقام
٧- لاوان عوسمان ئەندامی باڵای ناوەندی عەشتار بە ناونیشانی ئایا ئۆپۆزسیۆنی کارا هەیە لە هەرێمی کوردستان .
لێرەدا جێگەی خۆیەتی سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی کتێبخانەی گشتی شارەزوور بکەین کە هاوکار بوون لە بەڕێوەچوونی مێزگردەکەدا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *