تەکنەلۆژیا و مناڵ

منداڵ و تەکنەلۆژیا

ڕەنگین نوری عزیز

ڕێنمایکاری دەرونی


لەسەردەمی تەکنەلۆژیادا بەکارهێنانی ئامێرە تەکنە لۆژیەکان زۆرو هەمە چەشنن و بەشێوەیەکی بەرچاو بەبێ جیاوازی تەمەن وڕێنمای بەکارهێنان لەناکاو کەوتە بەردەستمان. جگە لەپێشکەوتن و کارئاسانیەکانی زیانی زۆریشی هەیە کاتێک خووگرتووی دروست ئەبێت دەبێتە هۆی دورکەوتنەوە ی تاک لەپەیوەندیە
کۆمەڵایەتیەکان.چاوکزی .شان و مل ئێشان.بەد خۆراکی.کەم خەوی.شەکەتی.نەخوێندنی فێرخوازو نەخوێندنەوەی کتێب
باشترین ڕێگا بۆئەوەی زیانەکانی ڕابگیرێت
بەکارهێنانی ئامێری تایبەتبە پێی تەمەن بۆنمونە ئایپاد بۆمناڵ (2-18)ساڵ بەکاربهێنرێت و دوربێت لە تێل و نێت و سۆشیاڵ میدیا
بەکارهێنانی یاری گونجاو و پەروەردەی بەپێی تەمەن چونکە یاریە پەروەردەییەکان خوگرتوت ناکەن هێندەی یاری ئەکشن و سیباقاتو کەیف خوشیەکان
بەپێی کات بەکاربهێنرێت، دایکو باوک کۆنتڕۆڵی کاتەکان دابنێن یان وەک و پاداشت بەکاری بهێنن و لەکاتی خوێندنیش پێویستە نە ئایپاد نە پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس هەربەکارنەیەت جگە لەپشووەکان.بەڵکو هانی فێرخوازبدرێت زیاتر فێریزمانەکان بێت یان بەرنامە کانی کۆمپیتەر ببێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *