سوپای سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی رایانگه‌یاند ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆتاییان هێناوه به‌بوونی داعش له ریفه‌كانی خۆرئاوا‌و باشوری خۆرئاوای “ره‌ققه”، .
هاوكات ته‌له‌ڤزیۆنی “سانا” له‌زاری به‌رپرسێكی سه‌ربازی سورییه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، یه‌كه‌كانی سه‌ر به‌سوپای سوریا چه‌ند ئۆپراسیۆنێكی چڕیان له‌دژی گردبوونه‌وه‌و میحوه‌ره‌كانی داعش ئه‌نجامداوه‌و توانیویانه كۆنترۆڵی كێڵگه‌ی نه‌وتی “دیلعه” بكه‌نه‌وه دوای له‌ناوبردنی دواهه‌مین مۆڵگه‌ی داعش له ریفی باشوری خۆرئاوای ره‌ققه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردووه‌ته‌وه “هێزه‌كانی سه‌ر به‌سوپای سوریا‌و چه‌كدارانی هاوپه‌یمانی بۆردومانێكی چڕی مۆڵگه‌كانی داعش-یان کردووەو لەو ناوچەیە پێشڕه‌ویان كردووه‌و كۆنترۆڵی كیڵگه نه‌وتییه‌كانی ریفی باشوری ره‌ققه-یان كردووه”.
روانگه‌كه ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه‌ن كه به‌و پێشڕه‌ویه، كۆتایی به‌بوونی داعش هاتووه له‌ریفه‌كانی خۆرئاوا‌و باشوری خۆرئاوای “ره‌ققه” و له‌ئێستادا ناوچه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی سوریادایه.
ئەوەش لە کاتێکدایە هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوام لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری رەققە و لە ئێستادا بەتەواوی گەمارۆی شارەکەیان داوەو لەچەند قۆڵێکیشەوە چوونەتە ناو گەڕەکەکانی شارەکەوە.