عـــوسمان_عەبدوڵا
١–ھۆکارەکان ــ
٢–دەرئەنجامەچاوەڕوان_کراوەکان
٣–بۆچی_داعش_زۆربەی ھێرشەکانی_بۆسەرھەرێمی_کوردستانە
١-ھــــۆکارەکان
١-دەستی ئێران لەسەرجەم کایەسیاسی یەکانی کوردستان و پشتیوانی لایەنەسیاسی یەکانی کوردستان
٢_بەھیزبوون و زۆربوونی بەرچاوی قەوارەی سیاسی شیعی و مەزھەبی بەفۆرمی جیاواز لەعێراق ـ
٣_ شکست خواردنی لایەنی سونەکانی عێراق لەسەرجەم کایەسیاسی یەکان و دەرکەوتنیان وەک گروپی چەکدار و تۆقێنەر زیاتر لەوەی سیاسی بن ـ
•دەرئەنجامەچاوەڕوان_کراوەکان
١_سونەکان دەبێت ئیتیکی کاری سیاسی یان بگۆرن و متمانەی عێراقیەکان بۆخۆیان بگێرنەوە ـ یان وەک ھێزێکی گومان لێکراو و پالپشتی تیرۆر و دەناسرێن ـ
٢-ئەمریکا لەگەل سونەکانی عێراق ھیچ قازانجیکی وەھای نەماوە و لەگەل یەکێک لە رەوتە شیعەکان دەست دەکاتەوە بە مامەلە چەکداری و سەربازی یەکانی خۆی ــ وەک دادوەرێک خۆی دەبینێتەوە لەنێوان لایەنەسیاسی یە شیعەکان و دەیان دات بەگژی یەکدا ـ و وایان لێدەکان بەرانبەر دەولەتی ئێران بوەستنەوە و
بەم جۆرە دەستی ئێران لە عێراق دەبڕێت ـ
٣_ داعش دواگورزی کوشندەی خۆی دەوەشێنێت یان ـ دەبێتە ئەمری واقیع و دەبێت بەناچاریش بێت لایەنەسیاسی یەکانی عێراق مامەلە ی لەگەڵدابکەن ـ
•لێرەدا بەڕوونی دیارە بۆچی داعش زیاتر لەسنوری ناوچەکوردیەکان دەردەکەوێت و ھێرشەکانی بۆسەر ھەرێمی کوردستان ناوچەدابڕێنراوەکانە ؟ـ چونکە داعش گەورەترین باجی داوە لەسەردەستی پێشمەرگە ھاوکات ھێزی پێشمەرگە ی کوردستان ڕۆلێکی بەرچاوی بینیوە لەشکست ھــێنانی خەلافەت و لەدروست بونی دەولەتی ئیسلامی لەعێراق و شام ــ
پێدەچێت گەرداعش بێتەئەمری واقیع سونەکانی عێراق یەکەم ھێزبن کەپالپشتی ئەم خەلافەتە بن چونکە ئومێدێکی وەھایان نەماوە لە عێراق و زۆرباشدەزانن کەڕەووتی شیعەگەرێتی و لایەنە شیعی یەکان پێگەیان زۆر بەھێزەو سەرجەم پۆستە گرنگ و ھێزو دەزگائەمنیەکان و لەژێر فەرمانی دەولەتی ئێران و ئەواندایە ….