لەسەر نوسینی بەیاننامەیەک بەڕێوەبەری فەرمانگەیەک لەشارەزوور لەپۆستەکەی دوور دەخرێتەوە

شارەزوورنیوز: کاروان کریم

سەرلەباینی ئەمڕۆدوشەمە بەرواری 2018/7/2 بەڕێوەبەری ڕۆژنبیری وهونەری شارەزوور لەدوای چوار ساڵ خزمەت کردن بەبواری ڕۆژنبیری لەبەڕێوەبەرایەتی ڕۆژنبیری هونەری شارەزوور دووردەخرێتەوە بۆفەرمانگەی ڕۆژنبیری هونەری وارماوا
مریوان تۆفیق بەشارەزوورنیوزی ڕاگەیاند :’
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەو پەڕی خۆشحاڵیەوە ماڵ ئاوایم لەبەشی رۆشنبیری و هونەری شارەزووركردو لە هۆبەی رۆشنبیری و هونەری وارماوا دەستبەكاربووم، بەپێویستی دەزانم لەسەر گواستنەوەم بۆ هاووڕێیان ئەم ڕوونکردنەوەیەبدەم

بەڕێزان دوای كۆتایهاتنی سێیەمین فێستیڤاڵی(رۆژی شارەزوور) كەئەمڕۆ 4-4-2018 بەیاری فوتساڵی نێوان(قوتابخانەی تۆپی پێی شارەزوور-فێرگەی كانی لەشارەزوور) كۆتایهات وەك بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری شارەزوور بەپێویستمانزانی ئەم روونكردنەوەیە بخەینە بەرچاوی ئێوەی ئازیز.
ساڵانە لە1-1وە دەستدەكرێت بەئامادەكاری بۆئەوەی فێستیڤاڵ بەشێوەیەكی باش و چڕوپڕ بەڕێوەبچێت و هەوڵبدرێت كەمترین كەموكورتی تێدابێت، بۆ ئەم مەبەستەش رۆشنبیری و هونەری شارەزوور هەمیشە ئاگاداری بڵاوكردوەتەوە بۆئەوەی زۆرترین كەس راوسەرنجیان هەبێت و تێیدا بەشداربن، ڤستیڤاڵ بەچاودێری بەڕێز(رزگار غفور) قائیمقامی قەزای شارەزوور ئەنجام دەدرێت و دەبێت بەڕێزیان زۆر بەووردی ئاگاداری تەواوی چالاكیەكانی ڤستیڤاڵ-بن، بەڵام بەداخەوە نەك ئاگادارنین بەڵكو وەك هەر هاوڵاتیەكیتر لەرۆژی ڤستیڤاڵ دێنە ناو چالاكیەكان و زۆرجار وەك هاوڵاتیەكیشنا بەڵكو كەمتر دەمێننەوە لەچالاكیەكان، هاوكات ساڵانە دەستەی سەرپەرشتیاری ڤێستیڤاڵ بۆ دابینكردنی تێچوونی فێستڤاڵ روو لەچەندین كەسایەتی دەكەن و دواتریش بڕێك پارە بەهۆی خەرجیەكانی فێستیڤاڵەوە قەرزاردەبن، بەڵام بەداخەوە قائیمقام تا ئەنجامدانی سێیەمین فێستیڤاڵ هیچ بڕە پارەیەكی دابیننەكردوەو ئەمەش ئەركی سەرشانی دەستەی سەرپەرشتیارو بەڕێوەبەرێتیمانی قورستركردوە، بۆیە لێرەوە ئەم روونكردنەوەیەمان بەپێویستزانی تابڵێین لەئێستاوە ئاگاداری هەمووان دەكەین لەساڵانی داهاتوو فێستیڤاڵ ئەگەر لەژێرچاودێری بەڕێز قائیمقامدابێت بەهیچ شێوەیەك ئێمە بەشدارنابین تێیدا.
تێبینی/ لەیەكەم ساتی بیرۆكەی درووستبوونی فستیڤاڵی رۆژی شارەزوور تا دوایەمین ساتی سێیەمین فێستیڤاڵ بەچاكی و خراپیەكانیەوە بەهاوكاری ورێگریەكانیەوە لەكتێب-ێكدا چاپ و بڵاو دەكرێتەوە بۆیە لێرەدا بەپێویستی نازانین روونكردنەوەكەمان درێژە پێبدەین
بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری شارەزوور

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *