دیاردەی تەقەی خۆشی لەكاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و لەو كاتەی هەواڵێكی دڵخۆشكەریان پێ دەگات بووەتە كلتورێكی ناشرین لە هەرێمی كوردستان ، كە بە جۆرەها چەكی جیاوازەوە هەزارەها گولە دەنێن بە ئاسمانی كوردستانەوە كەبەحساب خۆشیەكانیان دەردەبڕن ، لە ئەنجامیشدا چەندین هاوڵاتی شەهید و بریندار و كەم ئەندام دەكەن و ڕوناكی چەندین خێزان خامۆش دەكەن
دەبێت حكومەت و پەرلەمان و دادگا بەجدی ئیش لەسەر قەدەغەكردنی ئەم جۆرە كلتورە ناشرینە بكەن و بە یاسایەك هەوڵی بنەبڕكردنی بدەن، زۆر لە مێژە ئەم كلتورە مرۆڤ كوژە بونی هەیە و هەمووجارێكیش قوربانی لێ كەوتۆتەوە و حكومەتیش هیچ هەنگاوێكی بۆ قەدەغەكردنی ئەم كلتوری تەقەكردنەی هەرێمی كوردستان نەناوە وهەرجارێكیش ڕوداوی دڵتەزێنی لێ كەوتبێتەوە بە بەیاننامەیەكی بێ مانای پڕ لەقسەی زل بۆ خەڵكی قسە دەكەن و نیگەرانی خۆیان دەردەبرن وەك بڵێیت هاوڵاتیەكی ئاساین و هیچ دەسەڵاتێكیان لەم هەرێمەدا نیە
دەبێت پەرلەمان و سەرجەم فراكسوێنەكان پرۆژەیاسایەك دەربكەن بۆ قەدەغە كردنی ئەم كلتورە زیان بەخشەو وە تێدا سزای تاوانباران بدرێت و قەرەبووی قوربانیان بكرێتەوە ، وەدەبێت سەرجەم حیزبەكان بە تایبەت پارتی و یەكێتی و گۆڕان ، هەوادار و لایەنگرانیان لەم جۆرە خۆشی دەربڕینانە ئاگادار بكەنەوە و نەهێڵم هیچ كەس و لایەنگرێكیان خۆشیەكانیان بەم جۆرە دەرببڕین و وەهەركەسێكیان وایان كرد لە خۆیان بەری بكەن و بەر لەهەمووكەس خۆیان بیدەنە دەست دادگا تا دادگای بكرێن و تا چیتر ئەم دیاردە دزێو ناشرینە درێژە نەكێشێت
بەداخەوە بەهۆی تەقەی خۆشیەوە ، چەند هاولاتیەك شەهید و بریندار بوون و تەقەی بەناو خۆشی بەشێكی هەوڵاتیان هەمیشە بووەتە هۆی هێنانی خەم و ناخۆشی بۆ چەندین خێزان و خانەوادە
لە یەزدانی مەزن داواكارم شەهیدەكان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و شیفای بریندارەكانیش بدات
هاوخەمی خەمبارانم
”محمد تۆفێق”
٥ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٨