فەرمی.. سێمێدۆ بووە یاریزانی بەرشلۆنە

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی سەرکەوتووبوون لە گواستنەوەی نێڵسۆن سێمێدۆ-ی بەرگریکاری یانەی بەنفیکا و بەم زووانە دەگاتە شاری بەرشلۆنە.
نێڵسۆن سێمێدۆ-ی تەمەن ٢٣ ساڵی پرتوگالی بەرگریکارێکی بەتوانای یانەی بەنفیکا و هەڵبژاردەی پرتوگالە و چاوەڕوان دەکرێت هەندێک لە کێشەکانی هێڵی بەرگری بەرشلۆنە چارەسەر بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی گۆڵ، یانەی بەرشلۆنە و یانەی بەنفیکا گرێبەرستێکیان بە بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوی پێنج ساڵ واژوو کردووە.
سێمێدۆ دەبێتە سێهەم گواستنەوەی یانەی بەرشلۆنە لەم هاوینەدا، پاش هەردوو یاریزان گێرارد دیلۆفۆ-ی هێرشبەر و مارلۆن-ی بەرگریکار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *