ڕاپەڕین لە تیپێکی پلە سێ بۆ پاڵەوانی پلە یەک


ئامادەکردنی: عەلوان عوسمان

نەوزاد عەلی و سەرکەوت دینۆ
و سەروەر دارا لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتیاندا بۆ شارەزوور نیوز دوان و تیشکیان
خستەسەر وەرزشی شارەزوور بەگشتی و هاوکات چیرۆکی سەرکەوتنی تیپی ڕاپەڕین و هەنگاوە
گرنگەکانی بۆ بوون بە پاڵەوانی 

خول دەگێڕنەوە

شارەزوور نیوز: مێژووی
دروستبوونی تیپەکە بۆ کەی دەگەڕێتەوە و لەسەر دەستی کێ دروستکرا؟
 
نەوزاد علی: لە
1/4/`2009

لەسەر دەستی مامۆستا نەوزاد و فاصل ئەنوەر و
صابر حسن و نزار محمد و شەمێران حسێن دەمەزرێنرا

شارەزوور نیوز: ئامانجی
سەرەتای دروستکردنی تیپەکە چی بووە و چۆن تیپەکە توانی بەو شێوازە گەشە بکات و پێشبکەوێت
؟


نەوزاد علی: من وەک یەکەم
ڕاهێنەری تیپەکە دەست بەکاربووم تیپەکە سەرەتا بۆ ئەوە دروستکرا کۆمەڵێک هاوڕێ
بوون دەیانویست بەیەکەوە کار و چالاکی وەرزشی بکەن و بەڵام دواتر ئامانجی تیپەکە
گۆڕاو دەیانویست تیپەکە بگەیەننە ڕیزی تیپەپلە دوو پلە یەکەکان لە سەر دەستی
کۆمەڵێک یاریزانی بەتوانا کە پەیوەندیان بە تیپەکەوە کرد و توانیان گەشەیەکی باش
بە تیپەکە بکەن سوپاس بۆ خوا ئەوئامانجەش هاتەدی
 


شارەزوور نیوز: گەشەسەندنی
تیپی ڕاپەڕین چۆن بوو؟
نەوزاد علی:گەشتنی ڕاپەڕین
بەم ئاستە دەگەڕێتەوە بۆ دوو قوناغی سەرەکی
.
سەرەتا: لە ئەنجامی ماندوو
بوونی تەواوی ئەو هاوڕێ و دڵسۆزانە بە بەرهەم هاتووە زۆرن ڕۆڵیان هەبووە لە
گەشەسەندنی ڕاپەڕین بۆیە ناتوانم ناوی هەمووی بێنم سوپاسی هەموویان دەکەین
بەتایبەتی تەواوی یاریزانەکان کە یاریان بۆ ڕاپەڕین کردوە ڕۆڵی باشیان هەبوە
لەگەشەسەندنی تیپەکەدا


قۆناغی دووەم: کە بە
قۆناغێکی پرشنگ و زێڕین دەناسرێت کەتێیدا سەروەر دارا وەک ڕاهێنەر لەگەڵ تیپەکە
بەردەوام بووە بە هاتنی کۆمەڵێک یاریزانی گەنج و بەردەوام بوونی گەنجەکانی پێشو تر
تیپێکی تۆکمەمان دروستکردووە ئەو ڕاپەڕینەی لێ بەرهەم هات کە هەموومان شانازی پێوە
دەکەین


شارەزوور نیوز: ئەو
نازناوانە چیە کە تیپەکە تا ئێستا بە دەستی هێناوە لە ئاستی پلە سێ و پلە دووکاندا؟
نەوزاد علی: تیپی ڕاپەڕین
لە ئاستی پلە دوو پلە سێکانی شارەزووردا دووجار چۆتە یاری کۆتایی و جارێک پلەی
دووەم جارێکیش لە تیپی ڕاستی بردەوە و توانی ببێت بە پاڵەوان و یەکەم نازناوی خۆی
بردەوە،لە خولی پاڵاوتنەکانیش توانی بەبێ هیچ دۆڕانێک سەرجەم یاریەکان لە
بەرژەوەندی خۆی کۆتای پێبێنێت و سەرکەوتن بۆ ئاستی تیپە پلە یەکەکان بە دەست
بهێنێت


شارەزوور نیوز: ئەو
نازناوانە چین کە ڕاپەڕین لەسەر ئاستی پلە یەکەکاندا توانیویەتی بەدەستی بێنێت ؟

  
نەوزاد علی :لە کۆتای
ساڵەکانی
2015
و سەرەتای
2016
 توانی ببێت بە پاڵەوانی خولی تۆپی پێی سیروانی
شارەزوور دوای ئەوەی توانی لە یاری کۆتایدا لە تیپی کانی ساردی دەربەندیخان
بەرێتەوە، ڕاپەڕین خاوەنی
۱۱ نازناوە ۱۰ خولی دۆستانە و یەک خولی
پاڵەوانی شار و
۱۲ جار توانیویەتی بچێتە
قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین، لە ئاستی پلە یەکەکاندا توانیویەتی
۱٦ جار بچێتە یار کۆتای و ۱۰ جار بووە بە پاڵەوانی
خولەکە و ئەمە سەرەڕای نازناوی شەباب سیروان کە توانی بە دەستی بهێێت کە گەورەترین
خول بوو بۆ ڕاپەڕین، وەتوانی خولی پاڵاوتنی پلەیەکەکانی شارەزوور بە دەست بهێنێت
بەبێ هیچ دۆڕانێک بوو بە پاڵەوانی شارەزوور لەساڵی 2018
.
شارەزوور نیوز: تا ئێستا
هیچ لایەن و ڕێکخراوێک پشتگیری تیپەکەیان کردووە ؟
نەوزاد علی: ساڵی ۲۰۱٥ ڕاپەڕین بوو بە بەشێک لە
ڕێکخراوی تەژنە و ڕێکخراوی

 تەژنە تاکە ڕێکخراوه کە هاوکار و یارمەتی تیپەکەی کردوە
و چەندین پێداویستی بۆ تیپەکە دابین کردووە و پاڵپشتی مادی و مەعنەوی تیپەکە دەکات
تائێستا


شارەزوور نیوز: دیارترین
ئەو یاریزانانە کام یاریزانانەن کە ڕۆڵی گرنگیان لە تیپەکەدا بینیووە تا گەشتووە
بەم قۆناغە؟


نەوزاد علی:هەرچەند ئەو
پرسیارە وەڵامەکەی کەمێک قورسە بەڵام دەتوانین بڵێین تەواوی ئەو یاریزانانەی
یاریان بۆ ڕاپەڕین کردووە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە تا گەیشتووین بەم قۆناغە
بەتایبەتی ئەوانەی لەگەڵمان ماونەتەوە ڕۆڵی زیاتریان بینووە ئەوانەیش ڕۆیشتوون
ڕۆڵی تایبەتیان هەبووە ماندوو بوونیان لە بەرچاوو دەگرین سووپاس بۆ ماندوو بوونتان
بۆ ئەوەی کە بەرهەمتان هێنا


شارەزوور نیوز: چی شتێك وای
لێكردویت ئەم ماوە زۆرە لەگەڵ ڕاپەڕین بەردەوام بیت ؟


کاپتن سەرکەوت: هۆکاری
یەکەم بەهۆی بەڵێن بوو بەو برادەرانم پێم وتن هەتا 

وەرزش بکەم لە ڕاپەڕین بەردەوام
ئەبم سوپاس بۆ خواهەتا ئێستاش خاوەنی ئەو بەڵێنەم


هۆكاری دووەم:پاشان بەهۆی
زور دڵسۆزی و ماندوو بوون لەوتیپە ئێستا بووە بە بەشێک لە جەستەم و ناتوانم لێی
دابڕێم هەرچەند چەندین جار ویستومە واز بهێنم بەڵام بەهۆی خۆشەویستیم بۆ ڕاپەڕین
پەشیمان بوومەتەوە


شارەزوور نیوز: خۆشترین
ساتەکانی ڕاپەڕین کەی بووە؟ لەگەڵ ناخۆشترین ساتەکانی کەی بووە؟
سەروەردارا: خۆشترین کاتی
ڕاپەڕین واتە خۆشترین ڕۆژمان یاری ڕاپەڕین و دەروون بوو یار کۆتای بە سێ گۆڵ بێ
وەڵام یاریەکەمان بردەوە


سەروەردارا:ناخۆشترین یاری
و کاتی ڕاپەڕین یاری ڕاپەڕین و ڕێبین سەیسادق بوو یاریەکە دوو گۆڵ لە پێشەوە بووین
دواتر دوو گۆڵەکەمان لێکرایەوە و بە لێدانە یەک لاکەرەوەکان دۆڕاین


شارەزوور نیوز: هۆکاری چییه
تەنها لەسەر ئاستی تیپی میلی ڕاهینەری بەتەمای ڕاهێنەری نیت لەخولەکانی کوردستان؟
سەروەر دارا: هــەلــم بۆ
ڕەخساوە بەڵام نەم توانیوە بی قۆزمەوە و هەروەها خۆشەویستی ڕاپەڕین و
یــاریزانــەکــان وای لــێ کـردووم نــەمــتـوانـیـوە تەنها بۆ یاریەکیش لێ یان دوورکەومەوە
بەڵام پشت بەخوا لە داهاتوویەکی نــزیکدا بەنیازم بە پشتیوانی تەواووی یاریزانەکانی
ڕاپەڕین


وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *