پاڵەوانێتی ماستەرزی ١،٢،٣لە قەزای شارەزوور ئەنجام دەدرێت

ناوەندی هەواڵ – شارەزوورنیوز

لەسەر ئاستی کوردستان و لە قەزای شارەزوور یەکێتی ناوەندی هێزی لەشی کوردستان رۆژی هەینی ٢٠٢٠/١/٢٤ پاڵەوانێتی هێزی لەشی کوردستان لەسەر ئاستی ماستەرزی یەک و دوو و سێ دەکاتەوە تەنها بۆ یاری پینچ پریس ، کە ئەمە یەکەم چالاکی ساڵی نوێی یەکێتییەکەیە و بۆ یەکەم جاریشە پاڵەوانێتی ماستەرز لە کوردستان دەکرێتەوە پێشتر لە کوردستان و عیراقیش نەکراوەتەوە.
پاڵەوانێییەکە ماوەی رۆژێک دەخایەنێت کە لە سەعات ۱٠ سەر لە بەیانی کۆبونەوەی هونەری دەکرێت و راستەوخۆ دوای کۆبونەوەی هونەری کێشی یاریزانان دەکرێت ، لە سەعات ۱:۳٠ دەقیقەی دوای نیوەرۆدا کێبڕکێکانی پاڵەوانێییەکە دەست پێ دەکات

ماستەرزی ۱ تەمەنی دەبێت لە نێوان ٤٠ بۆ ٥٠ ساڵدا بێت
ماستەرزی ۲ دەبێت تەمەنی لە نێوان ٥٠ بۆ ٦٠ ساڵدا بێت
ماستەرزی ۳ دەبێت تەمەنی لە ٦٠ ساڵەوە بەرەو سەر بێت.
پێویستە یاریزانانی بەشداربوو لە کاتی کێشانەکاندا (ناسنامەی باری شارستانی یان جنسییە یان پاسپۆرت یان مۆڵەتی شۆفێری پێبێت)
ناونیشانی پاڵەوانێتییەکە
هەڵەبجەی تازە لە هۆڵی بۆنەکان ، کێشانەی یاریزانەکان و پاڵەوانێتییەکەش لە هەمان هۆڵ دەبێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *