ڤێستیڤاڵێکی ناوازەی هونەرە جەنگییەکان لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت

ناوەندی وەرزشی کوردستان بە میوانداری ڕێکخراوی بۆدۆی نێودەوڵەتی بۆهونەرە بەرگرییەکان و بەبەشداری ۸ وڵات، ڤێستیڤاڵی هونەرە جەنگییەکان بەڕێوەدەبات.

لەم ڤیستڤاڵەدا کەرۆژانی ۱٥_۱۸ ئەم مانگە دەکرێت، زیاد لە ٢٠٠ یاریزانی ستایلە جیاوازەکان(ئێم ئێم ئەی، ساندا وان، کیک بۆکسێن، بۆکسینگ ) لە کوڕان و کچان دێنە سلێمانی و بۆماوەی ۳ ڕۆژ لەهۆڵی یانەی وەرزشی سلێمانی کێبڕکێ دەکەن و ستافێکی پڕۆفێشناڵی مێدیایش ڕووماڵی چالاکییەکە دەکەن و کێبڕکێکان بەسەر ۱۲ کەناڵی ناوخۆیی و جیهانی دابەش دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *