ویندۆزی 7 تا ئێستا یەکەمە .. وردەکارریەکان لە شارەزوور نیوزەوە بخووێنەوە..

                شارەزوور تەکنەلۆجیا – موسلیم حسن

ھەرچەندە کە ماوەیەکە  کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بڕیاری داوە کە بە تەنھا ویندۆزی ١٠  بکات  بە ویندۆزی سەرەکی وە سەرەڕای ئەوەی کە ڕۆژانە ڕێژەی بەکارھێنانی لە جیھاندا ڕوو لەزیادبونە بەڵام ھێشتا ویندۆز ٧ زۆرترین بەکارھێنەری ھەیە ،  وە ئەمەش دوابەدوای ئەوە دێت کە ڕێژەی بەکارھێنەرانی ویندۆز ئێکس پی کەم دەکات بەھۆی پشتگیری نەکردنی کۆمپانیاکە بۆ ماوەی چەند ساڵێک.

بەڵام ئەو ھۆکارانەی کە وای کردوە ویندۆز ١٠ پێشەنگ بێت لەم خاڵانەدا باسی دەکەین.

١-دزەپێکردنی زانیاری
ھۆکاری سەرەکی  ئەوەیە کە ویندۆز ١٠ بەڕێژەیەکی زۆر زانیاری (تایبەتی) دزەپێدەکاتە ناو کۆمپانیاکەیانەوە ، ھەروەھا گومانی ئەوە دەکرێت کە دزەپێدەکردنەکە خۆکاریبێت واتا تەنھا یەکجاریش کۆنکتی ئینتەرنێت ببێت ئەوا بەبێ ئەوەی تۆ بزانیت زانیاری دەگوازێتەوە، ھەروەھا  گومانی ئەوەش دەکرێت کاتێک کە پەیوەست بیت بە ئینتەرنێتوە ئەوا یارمەتی دەری سەوتی دەتوانێت دزە بە زانیاری زۆر ھەستیار بکات، بەڵام بۆ بەکارھێنەرانی ویندۆز ١٠  دەتوانن لەبەشی سیتنگ(setting)دزەپێکردنەوەکە کەم بکرێتەوە بەمەش زانیایەکی کەمتر دەڕوات،وە ئەم ھۆ کارەش یەکێکە لە گەورەترین ھۆکارەکانی بەدڵ نەبوونیی ویندۆز ١٠.

٢- دیزاین
ئەو شێوازە جوانەی کە لە ویندۆز٧ بەدیدەکرێت لە ویندۆزەکانی تردا بونی نیە بۆیە ئەمە وای کردوە ویندۆز ٧ ھەڵبژێرن.

٣-ڕێگەپێدان
 ھەندێک بەرنامە ھەیە کە ویندۆز ١٠ ڕێگەی پێ نادات
بەڵام ویندۆز ٧ڕێگەی پێدەدات.

وا دیارە سەرەڕای دابەزینە بەردەوامەکەی لە ژمارەی بەکارھێنەرانی ویندۆز ٧ بۆ بەرژەوەندی ویندۆز ١٠بەڵام یەکەم ھێشا پێشەنگی ژمارەی بەکارھێنەرانی لە جیھاندا  گرتوە ، وە ئەوەش بەپێی ئەو ئامارانەی کە سایتی “NetMarketShare” بڵاوی کردوەتەوە کە  تایبەتە بەمانگی٩ نۆی ساڵی پار .

وە بەم شێوەیەش ویندۆز ٧ لە پلەی یەکەم دادێت بۆ بەکارھێنان بە ڕێژەی ٤٨.٤٣%، وە لەدوای ئەو لە پلەی دووەم دا ویندۆز ١٠ دێت کە بەڕێژەی٢٧.٩٩% دێت بۆ بەکارھێنەرنەران ، وە لە پلەی سێیەم و چوارەم ھەردوو ویندۆزی ٨.١ ویندۆز ئێکس پی دێن.
 
سەرچاوە :

www.th3professional.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *