مۆم هۆکارێکە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی هەناسەدان 

سەرەڕای بوونی بۆنێکی خۆش بە ماڵەکەت مۆم هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشیە جیاوازیەکان 

‎هه‌رچه‌نده‌ مۆمی بۆن خۆش دەروونت ئارامدەکاتەوە و کەشێکی رۆمانسی  و خۆش بە ماڵەکەت دەبەخشێت  ، بەڵام  له‌ هه‌مان كاتیشداکاریگەری خراپی  بۆ تەندروستیت هەیە،  ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆكارێك بۆ تووشبوونت به‌   شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی هەناسەدان .

‎بەگوێرەی ژماره‌یه‌ك  توێژینەوەی زانستی کاتێک مۆمێک دادەگیرسێنیت ، جگە لە بۆنەکەی دوکەڵ بڵاودەکاتەوە  كه‌ رێژەیەکی زۆر ژەهری تێدایە ، ئه‌مه‌ش کاریگەری لەسەر سییەکان و کرداری هەناسەدان هەیە، هەروەها هەندێك جۆری بخور هۆكارن بۆ سووتانەوەی پێست. ئەگەر ژوورەکەت داخراوبێت مەترسییەکەی زیاترە و رەنگە  ببێتە هۆی شێرپەنجە، یاخود هەوکردنی پێست و ئەکزیما.

‎لەلایەکی دیکەوە پسپۆڕان ئاماژەدەدەن بەوەی هەندێک جۆری مۆم هەیە هەڵم و گاز بڵاودەکاتەوە، کە ماددەی “فورمالدیهاید” بەرهەمدەهێنێت و زیانی هەیە ، بێگومان کاریگەری مۆم بۆ منداڵان و هەرزەکاران زیاترە و رەنگە ببێتە هۆی رەبۆ، یان نەخۆشیەکانی دڵ وشێرپەنجەی سی و پێست 

‎پسپۆڕان  ڕوونیان كردووەتەوە كە ئەو مۆمانەی بە ڕێژەی 100% لە مۆمی مێش هه‌نگوین دروستكراون پێیاندەوترێت ( Bee wax)، بەسەلامەتترین جۆری مۆم هەژمار دەكرێن وەک لەم وێنەدا دیارە

ئامادەکردنی بابەت / کەژان سەلیم 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *