لەڕۆژی جیهانی تالاسیمیا چەند سەرنجێک بۆ دایکان و باوکان و ئەو کوڕ و کچانەی هاوسەر گیری دەکەن

تالاسیمیا: نەخۆشیەکی بۆماوەییە واتە لەباوانەوە ئەگوازرێتەوە بۆ نەوەکان ، کە ئەبێتە هۆی کەمی خڕۆکە سورەکانی خوێن و کەمی هیمۆگڵۆبین ، ئەمەش ئەبێتە هۆی کەم خوێنی ـ دوو جۆر تالاسیمیا هەیە کەئەوانیش جۆری ئەلفا و بێتان ئەو کەسانەی کە ئەم نەخۆشیەیان هەیە چەند جۆرێکن ( هەڵگر و مام ناوەند و توشبوو) ئەڵبەت توشبوو خراپترینیانە و هەڵگر زۆرجار هیچ نیشانەو کێشەیەکی نیە ـ قسەی من بۆ باوک و دایک و کەس و کاری ئەو کوڕ و کچانەی کە هاوسەرگیری ئەکەن ئەوەیە کە کاتێک بڕیارتان یا کە کوڕ و کچێک بکەن بەهاوسەری یەک ، تکایە پێش مارە بڕین و شەکراو خواردنەوە تەنانەت پێش ئەوەی کە کەس بزانێت ، زۆر زەرور و پێویستە کە پشکنینی هاوسەر گیری بکەن تابزانن ئاخۆ هیچ کێشەیەکی خوێنیان هەیە یان نا ؟

لەگەڵم بن تابزانن بۆ . ـ تکایە واز لەعورف و عادەتی کۆمەڵگا بهێنن و بەناوی عەیبەو قسەی خەڵکەوە مەبنە ڕێگر لەوەی کە ئەم کوڕ و کچە پشکنینی هاوسەر گیری بکەن پێش شەکراو خواردن و مارەبڕین ،بەتایبەت کەس و کاری کچەکە، چونکە ئەگەر خوانەخواست بۆ یەک نەگونجێن ئەوا سوک و ئاسان بێ ئەوەی شتەکە بڵاو بێتەوە جیا ئەبنەوە و تەواو . ـ خۆئەگەر ئەم کوڕ و کچە دوای مارە بڕین و شەکراو خواردنەوە پشکنین بکەن و لەئەگەری نەگونجانیان بەهۆی کێشەی خوێنەوە ، ئەوا یان ئەبێ بڕیار بدەن منداڵیان نەبێ یان ئەبێ منداڵێکی توشبوو بخەنەوە یان بەناچاری جیا ببنەوە ، دڵنیام زۆربەی جار جیابونەوە هەڵ ئەبژێرێن بەناچاری . ئەوکات لەم کۆمەڵگای ئێمەدا بەداخەوە تا کەسێک بڵێ لەسەر کێشەی خوێن جیابونەتەوە دەکەس ئەڵێ خوا ئەزانێ لەسەر چی بوە ، ئەمەش دواجار بار قورسی زۆر بۆکچەکەو کەس و کاری جێ ئەمێنێ بەداخەوە ، ـ کێن ئەوانەی بۆیەک ئەگونجێن و کێن بۆ یەک ناگونجێن؟ ـ ئەگەر کوڕو کچێک هیچکامیان هەڵگر و توشبوو نەبن ئەوا بۆ یەک ئەگونجێن و منداڵەکانیان کێشەیان نابێ ـ ئەگەر کوڕ و کچ یەکێکیان هەڵگر بێ و یەکێکیان کێشەی نەبێ ئەوا ئەمانیش ئەتوانن هاوسەر گیریەکەیان بکەن و ڕەنگە لەچەند منداڵێک بەنزیکی چوار منداڵ یەکێکیان هەڵگر بێت و هەڵگریش زۆر جار هیچ نیشانەیەکی نیە و هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نابێ ـ ئەگەر کوڕ و کچ هەردوکیان هەڵگر بن ئەوا بەداخەوە زۆر جار ناگونجێن و جیابونەوە باشترین چارەسەرە ، چونکە لە چوار منداڵ یەکێکیان توشبوە ،دوانیان هەڵگر ئەبێ ،و یەکێکیان کێشەی نابێ ڕێژەی نەگونجان زۆر کەمە و زۆرکەم ڕێک ئەکەوێ کە هەردووکیان هەڵگربن ، بەڵام ڕەنگە ئەو ڕێژەکەمە بەرتۆ بکەوێت بۆیە گرنگە پشکنینەکە بکەن بەش بەحاڵی خۆم و هاوڕێ کانم بەحوکمی ئیشەکەمان لەنەخۆشخانە ، زۆر زۆر لەسەرمان قورسە و دڵگران ئەبین کاتک ئەبینین کوڕ و کچێک بۆیەک نابن و ئەڵێین ناگونجێ . ئەوەی من باسم کرد تەنها زانستیە و خوای گەورە خۆی دەسڵات و توانای لەهەموو شتێک زیاترە بەڵام ئەم شتە زانستیەهیچ دژی شەریعەت و دەسەڵاتی خوا نیە بەهیوام هەموو کوڕ و کچەکان بەدڵخۆشیەوە بچنە ناو ژیانی هاوسەر گیری و خوای گەورە منداڵی ساغ وسەلامەت ببەخشێت بەهەموولایەک ئەگەر لەش ساغی ئەوا بەردەوام سوپاسی خوا بکە .

نوسینی : وەرزێرخالید یاریدەدەری کیمیایی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *