توو ئەو میوە بەهاریەی کە سکچوون ناهێڵێت

دواخستنی نیشانەکانی پیربوون و دابەزاندنی کێشی لەش ، هەروەها توانای پیتاندن و دروستبوونی منداڵ بە یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی توو دادەنرێت.

سوودەکانی توو :

١- میزهێنەر و گورچیلە چالاک دەکات هەوکردنی میزەڕۆ ناهێڵێت.
٢- دەوڵەمەندە بە مادە ڕیشاڵیەکان بۆیە هاوکاری چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس دەکات ، سکچون ناهێڵێت ڕێگە لە برینی ڕیخۆڵە دەگرێت.
٣- زۆر گرنگە بۆ پاراستنی چاو و بەهێزکردنی بینین و خۆپاراستن لە شەو کوێری ، بەهێزکردنی خانەکانی مێشک و دەمار و کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر.
٤- بۆ چارەسەری قەبزی و ڕێگە گرتن لێی و چالاک کردن و پاکردنەوەی ڕیخۆلە لە مادە ژەهراویەکان و کەمکردنەوەی غازات.
٥- بەسودە بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ ، خۆپاراستن لە جەڵتەی دڵ و تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانی دڵ.
٦- یارمەتی دابەزینی فشاری خوێن دەدات ،بۆ خانمانی دوگیان و کۆرپەلەی ناوسکی بەسودە ،دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و مادە خۆراکیە جیاوازەکانی تر ، ڕێگری دەکات لە منداڵ لەبارچوون.
٧- بۆ چارەسەرکردنی کەمی مادەی ئاسن و کەم خوێنی و ڕێگرتن لێی بە تایبەتی تووی ڕەش.

ئامادەکردنی / نیگا علی