چ کاتێك دەبێت سەرینەکەت بگۆڕیت؟

سەرین یەکێکە لە گرنگترین ئەو کەرەستانەی کە رۆژانە بەکاریان دەهێنین، سەرین کاریگەریی لەسەر شێوازی خەو و ئازاری مل و پشت و تەواوی جەستە دەبێت، بۆیە دەبێت بە وریاییانە هەڵیبژێرین و لەکاتی پێویستدا بیگۆڕین.

چەند نیشانەیەك هەن کە دەریدەخەن کاتی ئەوە هاتووە سەرینەکەت بگۆرێت بۆئەوەی لە گرفتی تەندروستی بەدووربیت، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی ” thesleepdoctor”دا باسکراوە.

بۆ پشکنینی سەرینەکەت دەبێت بەرگی دەرەوەی لێبکەیتەوە، سەرنجی بدە، پەڵەی ئارەقی پێوەیە؟ یان دڕاوە؟ بۆنی هەیە؟ ئەگەر ئەم شتانەی تێدابوو ئەوا دەبێت بزانیت بەزووترین کات پێویستە سەرینەکەت بگۆڕیت.

یەکێکی دیکە لە هەنگاوەکان ئەوەیە کە سەرینەکە لەناوەڕاستەوە بنوشتێنیتەوە و دواتر بەریبدەیت، ئەگەر نەگەڕایەوە سەر باری ئاسایی و بەو شێوەیە مایەوە ئەوا دەبێت بیگۆڕیت، بەڵام ئەگەر گەڕایەوە بۆ شوێنی خۆی ئەوا پێویستی بە گۆڕین نیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *