پزیشکان هۆشداریی دەدەن لەسەر بەکارهێنانی هەویری سپیکردنەوەی ددان

پزیشکان هۆشداریی دەدەن لە زیانەکانی بەکارهێنانی هەندێک جۆری هەویری ددان، کە لەلایەن بەرهەمهێنەرانەوە پێشکەش دەکرێت، مەبەست لێی سپیکردنەوەی ددانە.

دکتۆر “ئانا شاراندا ” و پزیشکی نەشتەرگەری ددان “ماکسیم کۆپیلۆڤ” لە کۆمپانیای PerfectSmile Cosmetic Dentistry ئاماژە بەوە دەکەن، هەندێک جۆری هەویری ددان لەلایەن بەرهەمهێنەرانەوە پێشکەش دەکرێت وەک یارمەتیدەرێک لە سپیکردنەوەی ددانەکان، لە راستیدا ئەو کاریگەرییەیان نییە جگە لەوەی زیان بە مینای ددانەکان دەگەیەنن.

ئەو دوو پزیشکە چەند پێشنیارێک لەسەر بەکارهێنانی دروستی ئەم هەویرانە دەدەن، بە وتەی “دکتۆر چاراندا”، ئەو بەشەی بەرپرسە لە رەنگی ددانەکان لەسەر رووەکەی نییە، بەڵکو لە ناو تۆڕی کریستاڵی ددانەکاندایە.

ئەو دەڵێت، “زۆرترین شت کە ئەم هەویرانەی ددان دەتوانن پێشکەشی بکەن کەمێک سپیکردنەوەی مینای ددانەکانە، لەگەڵ کاریگەری ئۆکسجینی چالاک و لێکردنەوەی ئەو کلسانەی لەسەر ددانەکان کەڵەکە بوون.

دکتۆر کۆپیلۆڤ لەم بابەتەدا لەگەڵیدا هاوڕایە، بەڵام پێی وایە ئەم کاریگەرییە کەمە بەهۆی پێکهاتەی شەڕەنگێزی ئەم هەویرەکانەوە دروست دەبێت، کە یارمەتیدەرە بۆ لابردنی کلس و رەنگ زەردی.

ئاشکراشیکردووە “ئەو کەسانەی زیاد لە پێویست هەویری ددانان بەکاردەهێنن هەستیاری ددان و ئازار و وەرینی مینای ددان تیایاندا زیاد دەبێت، بۆیە واباشە کەم کەم بەکاریبهێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *