وێڕای ئەوەی خەو بۆ جەستە گرنگە، بەڵام کاتی خەوتن کاریگەریی زۆری لەسەر جەستە دەبێت و هۆکارە بۆئەوەی وزەی جەستە باشتر یان خراپتر ببێت.
ماڵپەڕی “الطبي” ئاماژەی بە زیانەکانی خەوتن کردووە لە عەسرا کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە دەبێت و هۆکارە بۆ دروستبوونی هەندێك حاڵەت، کە دیارترینیان ئەمانەن:
١. دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی جەستە و تێكچوونی خەو
٢. گۆڕانی میزاج و تووشبوون بە خەمۆکی
٣. دەبێتە هۆی تێكچوونی هۆرمۆنەکان و لاوازبوونی ماسولکەکان
٤. ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی زیاتر دەکات
٥. کاریگەریی لەسەر مێشك دەبێت و هۆکارە بۆ تووشبوون بە واسواسی
٦. وزەی جەستە کەمدەکاتەوە و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی توانای جوڵە