چی روودەدات ئەگەر ٣٠ رۆژ بۆ خواردنەوە تەنیا ئاو بەکاربهێنیت؟

گومانی تێدا نییە شەربەت و خواردنەوە دروستکراوەکان تامیان خۆشترە لەچاو ئاوێک کە تامی نییە، بەڵام لەڕووی تەندروستییەوە گرنگترین خواردنەوەیە کە مرۆڤ پێویستێتی.

بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی “ئیندیپێندنتی” بەریتانی، ئەگەر بۆماوەی ٣٠ رۆژ تەنیا ئاو وەک خواردنەوەیک بخورێتەوە ئەوا ئەم سوودە تەندروستیانە بە جەستە دەگەیەنێت:

١. کۆلیسترۆڵی کەمتر دەچێتە جەستەوە

٢. برسییەتی ناهێڵێت وادەکات واز لە زۆرخۆری بهێنیت

٣. وا دەکات مێشک باشتر کارەکانی خۆی بکات چونکە ٧٥-٨٠ ئاوە و نابێت وشک ببێتەوە

٤. پارەی کەمترشی تێدەچێت و هەرزانترە لەچاو خواردنەوەکانی تردا.

٥. کرداری گۆڕینی خواردنەکان بۆ وزە باشتر دەکات

٦. پەڵە و زیپکەکانی سەر پێست لادەبات

٧. کرداری دەرهاویشتن رێکدەخات و ئاسانی دەکات

٨. ئاو خواردنەوەی بەردەوام، پەرە بە تەندروستی دڵ دەدات

٩. لەکاتی وەرزشکردندا یارمەتی جەستە دەدات و بە شێداری دەیهێڵێتەوە

بەڵام پسپۆڕان هۆشداریان داوە کە ئەم کردارە لەوانەیە زۆر مەترسی داربێت و پیویستە هەرکەسێک ئارەزووی ئەنجامدانی ئەم کارەی هەبێت، پێویستە سەرەتا ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکات و لە لایەن پزیشکەوە ڕێنمای بکرێت و هەنگاوەکانی بۆ دیاری بکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *