کۆچی بە لێشاوی هاوڵاتیان بەردەوامە

سەرەڕای هەبوونی مەترسیەکی زۆری ڕێگاکانی کۆچی نایاسای و بیستنی نوقووم بوونی دەیەها یەخت ڕۆژانە ،بەڵام هاوڵاتیان هەر سوورن لە سەر کۆچکردن و پەنابردنە بەر وڵاتیکی دیکە بۆ گوزەرانێکی باشتر…….

ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕێژەی کۆچکردنی هاوڵاتیان لە زیاد بووندایە بە پێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتوەکان تەنها لە سەرەتای چوار مانگی ئەمساڵەوە زیاتر
لە ١٨هەزار پەنابەر لەدەریایی ناوەڕاست پەڕیونەتەوە بۆ گەشتن بە ئەوروپا بێگوێدانە مەترسیەکانی شەپۆلە بە هێزەکانی دەریاکان و تەواوی ڕێگا ترسناکەکان ،

هۆکاری خراپی باری گوزەرانی هاوڵاتیان و بێکاری و نە بوونی سەقامگیری و ئاستەنگیەکانی کۆچکردنی ئاسای پاڵنەرێکی سەرەکیە بۆ هاندانی گە نجان بۆ کۆچکردن ،جگە لە هە بوونی هەواڵی نادروست و هەوڵدان بۆ فریودانی گەنجە کان لەلایەن ئەو کەسانی کە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن کە گوایە بە یەختی سەلامەت و بە ئاسانی دەگەنە جێگەی مەبەست کە هیچ یەکێک لەم هەواڵانە ڕاست نین ، مەترسیەکانی ڕێگەی کۆچی نایاسای زۆر زیاترە لەوەی کەڕۆژانە دەیبینین ،

بە پێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە ڕێژەی کۆچکردنی هاوڵاتیانی عێراقی لە کۆتای مانگی تەموزو سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵەوە بە ڕێژەیەکی چاوەڕوان نەکراو زیادی کردوە و بەردەوام لە زیاد بووندایە بەتایبەتی دوای ئەو گرژ و ئالۆزیەیی ئەم دوایانەی هاوڵاتیانی عێراقی دژ بە تۆپبارانکردنەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە گەشتیاریەکانی هەرێمی کوردستان و گیان لەدەست دانی چەند هاوڵاتیەکی عەرەب وڕاگرتنی فیزای وڵاتی تورکیا و دووبارە ئاسای بوونەوەی مامەڵە کردن بە فیزای ئەو وڵاتەوە
کە کۆچکردن بە ڕێژەی ٣٥٪بۆ ٤٠٪زیادی کردوە ،کە ئەم ڕێژەیەش لەدوای ساڵی 2020 بەمشێوەیە زیادی نە کردوە ،هۆکارەکانی کۆچکردن و پەنا بردنە بەر وڵاتکی دیکە زۆرن و هەمیشە گەنجەکانمان لەو ڕیگەیە دەبنە قوربانی لە پێناو هەوڵدان بۆ ژیانێکی باشتر .

ئاری جەلال
بەرپرسی دەزگای لوتکە بۆ کۆچ وکۆچبەران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *