هۆکارەکانی هەستکردن بە کەوتنە خوارەوە لە کاتی خەودا

هەندێک کەس لە کاتی خەوتندا هەست بەوە دەکەن لە ناکاو لە شوێنێکی بەرز دەکەونە خوارەوە، هەندێکی دیکەش هەست دەکەن کە لەسەر جێگەی نوستنەکەیان دەکەونە خوارەوە، ئەمانەش چەند هۆکارێکی دیاریان لە پشتەوەیە.


ماڵپەڕی بڕایتساید لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بەوەکردبوو کە هەستکردن بە کەوتنە خوارەوە لە بەزرییەوە یان لە بۆشاییەوە لەکاتی خەودا دەکرێت کۆمەڵێک بارودۆخی دیکەی لە پشتەوە بێت وەک:

یەکەم: بەهۆی کەوتنە خەوی جەستە بەڵام هێشتا مێشک بە ئاگایە، ئەمەش بەهۆی قۆناغەکانی خەوتنەوە ڕوودەدات.

دووەم: کارکردنی زۆری جەستەیی و شەکەتی.

سێیەم: دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و گرفتە دەروونییەکان.

چوارەم: خواردنەوەی ڕاددەیەکی زۆر لە ماددە کافایینەکان و کهول.

پێنجەم: تێکچوونی کاتەکانی خەو یان کەمخەوی.

شەشەم: زۆرکاتیش بەهۆی خەوبینینەوەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *