ئایا ڕۆژانە لە هەمان کاتدا نانی بەیانی نەخورێت زیانی دەبێت؟

توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرایکردووە، درەنگ خواردنی ژەمی بەیانی یاخود نەخواردنی دەکرێت ببێتە هۆی تووشبوون بە خەمۆکی و کاریگەریی لەسەر تەندروستیی دەروونی هەبێت.

بەگوێرەی راپۆرتێکی تەندروستیی ماڵپەڕی “الوطن”ی سعودی ئاماژە بەوەکراوە، رێکخەری توێژینەوەکە جۆهانا وێڵسۆن پزیشک لە زانکۆی تسمانیا وتوویەتی: ئەنجامەکان دەریانخستووە کە سیستمی خواردنی تەندروست پەیوەندیی هەیە بە کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە خەمۆکی، کاتی خواردنی ژەمەکانیش پەیوەندییان بە توشبوون بە خەمۆکییەوە هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، گروپی توێژەران داوایان زیاتر لە ١٠٠٠ کەس کردووە کە تەمەنیان لە نێوان ٢٦-٣٦ ساڵیدا بووە کاتی خواردنی ژەمەکانیان دیاری بکەن، لەگەڵیدا راددەی تێكچوونی میزاج و توشبوون بە خەمۆکی دیاری بکەن.

ئەنجامەکان دەریانخستووە، ئەو کەسانەی کە درەنگ ژەمی بەیانیان خواردووە، زیاتر رووبەڕووی تێكچوونی میزاج بوونەتەوە، بەراورد بەوانەی کە سیستمێکی خواردنی باویان هەبووە و هەموو رۆژێك لە هەمان کاتدا ژەمی بەیانی و نیوەڕۆ و ئێوارەیان خواردووە.

ئەو کەسانەشی ژەمی بەیانی ناخۆن یاخود درەنگ دەیخۆن بەدرێژایی رۆژەکە بڕێكی زۆر زیاتر خواردن دەخۆن و میزاجیان تێكدەچێت، کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەریی هۆرمۆنەکان لە جەستەیاندا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *