توێژینەوەیەک: درۆکردن تەمەنی مرۆڤ کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکرد، ئەو کەسانەی بەبەردەوامی درۆ دەکەن توشی چەندین نەخۆشی دەروونی و جەستەیی دەبنەوە و دەکرێت کاریگەری لەسەر کورتکردنەوەی تەمەنی کەسەکان هەبێت. بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە زانکۆی نۆتردام ئەنجامدراوە و ١١٠ کەس بەشدارییان تێداکردووە، درۆکردن دەبێتە هۆی خێرابوونی لێدانی دڵ و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، هەروەها رێژەی هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ لە خوێن زیاد دەکات، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتیش کاریگەری گەورەی لەسەر تەندروستی مێشک و جەستە دەبێت. ئەوەشی خستووەتەڕوو:” ئەو کەسانەی درۆ دەکەن بەردەوام هەست بە دڵتەنگی و دڵەڕاوکێ دەکەم، لەگەڵ ئەوەشدا توشی سەرئێشە دەبن “.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *