لایەنی پەیوەندیدار لە ناو نەخۆشخانەی شەهید ڕەووف بەگ کێشەی بڵاوبوونەوەی زبڵ و خاشاکیان چارەسەرکرد

دوابەدوای ئەوەی لە ٢٥/٧/٢٠٢٢ بابەتێکمان بەوێنەوە لەسەر دیمەنی بڵاوبوونەوەی زبڵ و خاشاک لەناو حەوشەی نەخۆشخانەی (شەهید ڕەئوف بەگ) بڵاوکردەوە ، خۆشبەختانە لایەنی پەیوەندیدار ئەو دیاردەیان نەهێشت و حاویەی پێویستیان دابین کرد.
بۆیە بەپێویستمان زانی دەستخۆشیان لێ بکەین لەهاتن بەدەم کێشەکەوە و چارەسەر کردنی
لێرەوە وەک (شارەزوور نیوز) ڕایدەگەیەنین کەبەهیچ جۆرێک ڕقی شەخسی و دژایەتیمان لەگەڵ هیچ فەرمانگە و بەرپرسێک نیە تا بمانەوێ کەسایەتی و ناوبانگی فەرمانگەکەی لەکەدار بکەین.
بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە کە مەبەستمان خزمەت و بەرەو پێش بردنی ناوچەکەمانە.
ئەوەش دووپات دەکەینەوە لەهەرشوێنێک کەم وکورتی و پەراوێزخستنی مافی خەڵک هەبێ هەوڵ ئەدەین بیخەینە بەرچاوی خەڵک وحکومەت..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *