مەترسییەکانی خواردنەوە ووزە بەخشەکان بۆ منداڵان .

یەکێک لەو دیاردانەی ئێستا لە مارکێتەکان بەدی دەکرێت زۆربوونی خواردنەوە ووزە بەخشەکان و خواردنەوەیەتی لەلایەن کەسانی گەورە و منداڵ بە بێ گوێ دانە مەترسییە تەندروستیەکانی ، لێرەدا ھەندێک لەو زیانانەتان بۆ دەخەینە ڕوو کە تووشی منداڵ دەبێت ئەگەر ھاتوو ئەو خوارنەوە ووزە بەخشانە بخواتەوە..

١. ناڕێکی لە سیستەمی لێدانی دڵ .

٢. بەرزبوونەوەی دڵەڕاوکێی ھەناسە دان .

٣. سەر ئێشە و سەرسوڕان .

٤. لەرزگرتن بەھۆی بەرزبوونەوەی رێژەی کافایین لە جەستە .

٥. سینگ ئێشان بە ھۆی تەنگە نەفەسی و کەمبوونەوەی ئۆکسجین .

٦. کلۆربوونی ددانەکان ، چونکە ئەو خواردنەوانە ڕێژەیەکی زۆر شەکر لە خۆ دەگرن .

٧. تووشبوون بە قەڵەوی و زیاد بوونی کێش .

٨. ڕێژەی میزکردن زیاد دەکات ، بەتایبەتی میزکردنی شەوانە .

٩. ڕێژەی تووشبوون بە شەکرە بۆ دوو ئەوەندە زیاد دەکات .

١٠. کێشەت بۆ دروست دەکات لە خەوتن .

١١. جووڵەیەکی زۆرت دەبێت ، بەڵام ئەم جولەیە ئاسایی نییە .

١٢. تووشی کێشەی دەروونیت دەکات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *