وەزیری پەروەردە هاوکاری خوێندکارێکی نەخۆشی شارەزوور دەکات

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند : پاش ئەوەی لە مانگی (٤)ی ٢٠٢٢ ئاگادارکرامەوە لەسەر خراپی ڕەوشی تەندروستی قوتابی (ماردین جمال ڕەئوف) کە قوتابی پۆلی (٩) ی بنەڕەتییە لە قوتابخانەی (بێریڤان) لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور ، لە ھەمان شەو پەیوەندیم پزیشکەکەیی و بە باوکی قوتابی ناوبراوەوە کرد. لەسەر فەرمانی جەنابی وەزیری تەندروستی بڕیاردرا بەمەبەستی پشکنین و بڕیاردان لەسەر نەخۆشییەکەی بھێنرێتە سەنتەری دڵ لە ھەولێر، دوای پشکنینی ورد تیمی پزیشکی سەنتەرەکە بڕیاریاندا بەهاوبەشی لەگەڵ تیمێکی پزیشکیی وڵاتی ھیندستان نەشتەرگەری بۆ دڵی بکرێت، لەئێستادا قوتابی ناوبراو داخڵی سەنتەری دڵ کرا بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەمەبەستی ھەواڵ پرسین و بەدواداچوون بۆ ڕەوشی تەندروستی (ماردین) سەردانم کرد لە سەنتەری دڵ لە ھەولێر، داواکارین لەخوای گەورە شیفای ماردین بدات و لەو نەشتەرگەرییە گەورەیە بەسەلامەتی ڕزگاری بێت، سوپاس بۆ بەڕێوەبەر و پزیشکانی سەنتەری دڵ لە هەولێر کە زۆر خەمخۆرانە لە خەمی تەندروستی (ماردین)دان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *