مەترسیەکانی فاست-فاس

[(فاست)]

دکتۆر قەیوم عبدالکریم

مەترسیترین شتێک کەلە هەندێک ماڵدا هەیە من زۆربەلامەوە سەیرە ئاخۆ هەبێت مەترسی فاست نەزانێت،،؟؟ئاخۆ چەندین خێزان تووشی کێشەی سنگ وسیەکان بوون ،تووشی کێشەی پێست بوون بەهۆی بەکارهێنانی فاستەوە کەچی هەروازی لێناهێنێ، بەحسابی خۆی پاک وتەمیزی ئەکات،،، ئەو پاک وتەمیزیە نەکەیت زۆرزۆرباشترە تا ئەوەی کە بەرگری خێزانێک سفربکەیتەوە،، باوەڕکەن جارێکیان لەشوێنێک لەسەردەس شۆردانرابوو منیش ئەمویست بەشتێک دەستم بشۆم سابونی لێنەبوو شامپۆی لێنەبوو منیش مەترسی فاستم لا ئاشکرا نەبوو بوو ٣٠ ساڵ پێش ئێستا ،،دەبەیەک دانرابوو دەستم پێ شت وەکو شامپۆ،زۆرکەمیشم بەکارهێنا پاش پێنج خولەک هەستم بە مەترسی ئەو شتەکرد چونکە لەڕێگەی پێستەوە ئەچێتە خوێنەوەو بێگومان ئەوکات خوێن بۆکوێ بڕوا فاستی لەگەڵدایە،، یەکسەردڵم دەستی بە برژانەوەو ئازارێک کرد کەپرسیارم کرد ووتیان ئەوە فاستە،،یەک دڵۆپ بکەرە ئاوی چەندین پەلەوەرەوە یەکسەرئەیان کوژێت،بەڕێزەکانم بۆچی هەرشتێک بازرگان بیهێنێت دەبێ بەکاری بهێنین؟؟ شتمان زۆرە کە دەبێ زۆر ووریا بین وتەندروستی خۆمان نەکەینە قوربانی

فاست بەهەناسەدان سیەکان ئەفەوتێنێت

،،،تووش بوون بەڕبوو مسۆگەرئەکات،هەوی سیەکان وداخوارنی سیەکان مسۆگەرئەکات،نەخۆشی پێست ولاوازبوونی پێست مسۆگەرئەکات،لەهەمان کاتدا لەڕێگەی خوێنەوە بەهەموو جەستەدا بڵاو دەبێتەوەوپێش هەمووشتێک بەرگری جەستەکە لە ٩٥٪ تیائەچێت ،بۆهەمووتەمەنێک بەتایبەتی کەسی لاواز پیر مناڵ نەخۆش،،بەڕاستی نەک ئەبێ وەکوشتێکی خراپ سەیر بکرێت بەڵکو ئەبێ بەکارهێنانی حەرام بێت ،، بەڵام بەداخەوە بۆ مرۆڤی کورد هەرچی دێتە بەردەستی پێی ئەڵێی خراپە ،،، ئەمە وەڵامەکەیەتی،،، ئەی چی بکەین،،،وەکو نان بێت وئەگەرنەیخوا نەژی،،، پاک و تەمیزی بە فاست ناکرێت،چەندین خێزان ئەزانم کە هەرگیز دەست نابەن بۆ فاست ،، پاک وتەمیزی وپاراستنی تەندروستی بە هاوڕێیەتی سروشت ئەکرێت نەک بە بەکارهێنانی چەندین شتی مەترسیدارو١٠٠٪کیمیاوی،

دڵۆپێک بەسە بۆئەوەی هەوای ژوورێک ژەهراوی بکات وهەناسەدان تیایدا مەترسیداربێت بۆسیەکان

،،،، بۆیە داواتان لێئەکەم ئاگاتان لەتەندروستی خۆتان و مناڵەکانتان بێت فاست حەرام بکەن،،وەلێرەشەوەداوا لە لایەنی پەیوەندیدارئەکەم بەتایبەتی تەندروستی پێش هەمووشتێک خۆیان بەکاری نەهێنن بەناوی پاکژکردن وپاک وتەمیزیەوە،، ئەوە پاک وتەمیزی نیە ئەوە وێران کردنی کۆئەندامی هەرکەسێکە بەو هۆڵ وژورانەدا گوزەردەکات بەتایبەتی کارگوزاری قوڕبەسەرکە هەیانە توشی نەخۆشی سیەکان بووە بەهۆی فاستەوە،،بەتایبەتی لەقوتابخانەکان بەڕاستی ئەوە گەورەترین تاوانە کە فاست بەکاربهێنرێت بۆ پاک کردن وشتنی هۆڵ وژوورەکان کە قوتابی هەناسەی تیائەدات وەداواش لە کەرتی تەندروستی ئەکەم بەبڕیارێک هێنانی فاست قەدەغە بکەن و وەکوهەرشتێکی مەترسیدار حسابی بۆبکرێت،،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *