هەڵهاتنی بەرپرسانی عێراق بەرەو کوردستان

بەهۆی خۆپشاندانەکانی ڕۆژانی ڕابردوو لە عێراق و دروستبوونی مەترسی بۆسەر بەرپرسان و سەروەت و سامانەکەیان، ڕوویان لە باکور کردووە و هاتوونەتە هەرێمی کوردستان لە ئەگەری توڕەی و ڕاپەڕینی عێراقیەکان، وە ئاماده نین دەستبەرداری دەسەڵات و سامانەکانیان بن.

هەرێمی کوردستانیش تاکە شوێنە کە دەتوانێت پەنایان بدات و دەسەڵاتیان بەردەوامبێت و هەروەها بەردەوامی بدەن بە زیادکردنی سامانەکانیان، چونکە ئەگەڕ ڕوو لە دەرەوەی وڵات بکەن هیچ مافێکیان بەسەر عێراقەوە نامێنێت.
بۆیە بەپێی چەند سەرچاوەیەک هەستاون بە کڕینی چەندین زەوی و ڤێلا و باڵەخانە بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن لە هەر ئەگەرێکی ڕاپەڕین و نەمانی دەسەڵاتیان، هەروەها هەرێمی کوردستان دەبێت بە پەناگەیەکی هەمیشەی بۆیان و دەبێت بە دەسپێک و بەردەوامی بازرگانی بەرپرسانی عێراق لە لە هەرێمی کوردستان..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *