پەرلەمانی کوردستان لەسەر فرۆشتنی گۆشتی بەراز و گوێدرێژ کۆبووەتەوە

لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دەنگۆی فرۆشتنی گۆشتی بەراز و گوێدرێژ لە بازاڕەکانی هەرێم کۆبووەوە.

بەختیار شوکری، ئەندامی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە:” لەسەر دەنگۆی بڵاوبوونەوەی گۆشتی بەراز و گوێدریژ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و فرۆشتنیان بەناوی گۆشتی مەڕوماڵات بە هاوڵاتییان کۆبووینەتەوە”

.ئەوەشی خستووەتەڕوو:” دوای گەیشتن بە زانیاریی ورد لەسەر ئەو دەنگۆیانه‌ بە نووسراوێک لایەنی پەیوەندیدار‌ ئاگادار دەکەینەوە “.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *