ترافیک بۆ شارەزوور دادەنرێت

بەهەوڵی قائیمقامی قەزای شارەزوور، له دواى گفتوگۆ و هەوڵدا ن لەگەڵ بەريوبەرايەتى هاتوچۆى سليمانى و بەشي ئەندازه توانرا ترافيك دابين بكريت بۆ قەزاکە بەمەستی پاراستنى سەلامەتى هاولاتيان.

ڕزگار غەفور، قایمقامی قەزای شارەزوور لە لێدوانێکیدا بۆ (شارەزوور نیوز)ڕایگەیاند، بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی شارەزوور یەکێکە لەو بەڕێوبەرایەتییەی کە بە بەردەوامی لە خزمەتی هاوڵاتیاندایە، ئێمەش بەردەوامی لە هەوڵدابوین بۆ هێنانی هێمای هاتوچۆ بۆ قەزای شارەزوور.


وتیشی، لە درێژەی هەوڵەکانماندا، داوامان لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی کرد کە ترافیکیش بۆ ئەم قەزایە دابنرێت، وەک ئاشکرایە لە زۆرێک لە قەزاکاندان بونی هەیە، بەمەبەستی پاراستنی هاوڵاتیان، خۆشبەختانە ئەوانیش هاتن بەدەم داواکەمانەوە و لە ئێستادا توانیان دوو ترافیکیان بۆ دابین کردوین، هەرچەندە ئێمە داوای زیاترمان کردبوو، بەڵام ئەوان توانیان دوو ترافیکمان بۆدابین بکەن.


وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *