بۆ مامۆستایانی شارەزوور ئەم بڕە پارە دابەشدەکرێت

بەڕێوبەرایتی پەروەردەی شارەزوور لە ڕێگەی (شارەزوور نیوز)وە داوا له‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌رانی خوێندنگاكانی سنوری په‌روه‌رده‌کەیان ده‌كه‌ن، کە سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی بڕە پارەیە وانەبێژەکانیان.


مامۆستا نەبیل حەمەساڵح، بەڕێوبەری خۆیەتی و میلاکات لە بەڕێوبەرێتی پەروەردەی شارەزوور لە لێدوانێکیدا بۆ (شارەزوور نیوز)وتی، ” بڕی 3,864,000سێ ملیۆن و هەشت سەد و چوار هەزار دیناری عێڕاقی دابەش دەکرێت بەسەر ئەو خوێندنگایانەی کە مامۆستای وانە بێژیان هەبووە بۆ مانگی 3 ساڵی 2017″.

ئاماژەی بەوەش کرد، “وەک ئاشکرایە مانگی 3 زۆربەی ڕۆژەکانی پشووە، بەڵام ئەمساڵ بە هۆی بایکۆتەکانەوە پشوەکان هەڵگیرا لە سنوری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور، و تەنها چەند ڕۆژێکی کەم پشوبوو، زۆربەی ڕۆژەکانی مانگ دەوام کراوە”.

بەڕێوبەری خۆیەتی و میلاکات لەبەڕێوبەرێتی پەروەردەی شارەزوور لە ڕێگەی (شارەزوور نیوز)ەوە داوای لە بەڕێوبەر و یاریدەدەرەکانی سنوری بەڕێوبەراتی پەروەردەی شارەزوور دەکەین کە سەردانی بەڕێوبەرایەتیمان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە و دابەش کردنی بە سەر وانەبێژەکانیان”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *